ئه‌مه‌ریكا.. كورتهێنانی بودجه ئاستێكی پێوانه‌یی تۆمار كرد
K24 – هه‌ولێر:
ئاستی كورتهێنان له بودجه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌شت مانگی ساڵی دارایی وڵاته‌كه‌دا گه‌یشته 2.06 ترلیۆن دۆلار.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، كورتهێنانی ئه‌مساڵ گه‌یشتووه‌ته %9.7 .
به گوێره‌ی راپۆرته ئابوورییه‌كان، خه‌رجی ئه‌مه‌ریكا بۆ فریاكه‌وتنی ته‌ندرووستی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هۆكاری سه‌ره‌كی كورتهێنانی بودجه‌كه‌یه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، خه‌رجی له نێوان مانگی ئۆكتۆبه‌ر بۆ مایۆی رابردوو، گه‌یشتووه‌ته 4.67 ترلیۆن دۆلار، كه %19.7ی زیاتره له خه‌رجی هه‌مان ماوه له ساڵی پێشووتر.
سه‌رچاوه: ئه‌سۆشێیتد پرێس