سەفین دزەیی: هەرێمی کوردستان سەرقاڵی پرۆژەیەکە بۆ شەفافییەت لە فرۆشتنی نەوتدا

"گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران لە مه‌ڕ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی كوردستان له‌ رێگه‌ی ئێرانه‌وه له‌ قۆناغه‌كانی سەرەتادان"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/8c889f1d-4e50-40f8-8395-08749c66ef0b/shafafiatinawt.ism/manifest

K24-هەولێر

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەفین دزەیی رایگەیاند چوار کۆمپانیای نێودەوڵەتی لە کێبرکێدان بۆ هاوکاریکردنی حکوومەتی هەرێم لە بواری بەدیهێنانی شەفافییەت لە فرۆشتنی نەوتدا.

سەفین دزەیی بە (کوردستان 24)ی راشگەیاند: "چوار کۆمپانیای نێودەوڵەتی لە کێبرکێدان بۆ هاوکاریکردنی حکوومەت لە بواری شەفافییەت لە فرۆشتنی نەوتدا".

گوتەبێژی حکوومەت جەختی لەوەش کردەوە: "ئەو کۆمپانیایانە یەکێکیان هەڵدەبژێردرێن".

سەفین دزەیی لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە رێگەی ئێرانەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان، گوتی: "گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران لە مه‌ڕ هه‌ناردەکردنی نه‌وتی كوردستان له‌ رێگه‌ی ئێرانه‌وه له‌ قۆناغه‌كانی سەرەتادان و هەردوولا لەگەڵ ئەوەن لە بواری وزە گرێبەست ئەنجامبدەن، بەڵام هیچ هەنگاوێکی بە کردار بۆ ئەم مەبەستە نەنراوە".

ئەمە لە کاتێکدایە مشتومڕێکی زۆر لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە لەبارەی شێوازی فرۆشتنی نەوتی کوردستان و چۆنێتی بەکارهێنان و خەرجکردنی داهاتی ئەو نەوتە.

هاوکات هەرێمی کوردستان تا ئێستا نەوتی خاوی خۆی زۆرتر بە رێگەی بۆڕی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان – جەیهانی تورکیا هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکات.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/a48e57b8-38c9-4ce7-ad2e-840797f195a4/taranwhawler.ism/manifest