توێژینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆچوونی نوێ سه‌باره‌ت به دروستبوونی كیشوه‌ره‌كان ده‌خاته‌ڕوو
K24- هه‌ولێر:
له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی نێوده‌وڵه‌تیدا كه به سه‌رپه‌رشتی زانایانی بواری زه‌ویناسی "جیۆلۆجی" له زانكۆی كۆناش ئه‌نجامدراوه، دیدگایه‌كی تازه بۆ چۆنیه‌تی دروستبوونی كیشوه‌ره‌كانی هه‌ساره‌ی زه‌وی خراوه‌ته‌ڕوو.
ئه‌و تویژینه‌وه‌یه كه تویژه‌رانی زانكۆكانی ملبۆرن و سانت ئاندرۆز و ده‌سته‌ی رووپێوی جیۆلۆجی ئوستراڵیای رۆژئاوا به‌شداریان تێدا كردووه، ئه‌نجامه‌كانی له گۆڤاری زانستیی Nature Communications بڵاوكراوه‌ته‌وه.
وێڕای ئه‌وه‌ی كه دروستبوونی زه‌وی بۆ زیاتر له 4.5 ملیار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، كۆنترین به‌شه پارێزراوه‌كانی تویژاڵه كیشوه‌رییه‌كانی هه‌ساره‌كه‌مان بۆ ماوه‌ی نێوان 4 بۆ 3.6 ملیار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر جاك مۆلده‌ر، داڕێژه‌ری بیرۆكه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و تویژینه‌وه‌یه له قوتابخانه‌ی زانكۆی مۆناشی تایبه‌ت به زه‌ویناسی و به‌رگه هه‌وار و ژینگه له گریمانه‌ی تویژینه‌وه‌كه‌دا پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد: "بۆچی سه‌ره‌تای دروستبوونی كیشوه‌ره‌كان نیو ملیار ساڵی پێچوو تاكو پلێته سه‌قامگیره‌كانی تویژاڵی زه‌وی دروست بوون، كه تائێستا ته‌م و مژ له‌سه‌ر تێگه‌یشتنمان له چۆنیه‌تی دروستبوونی كیشوه‌ره‌كان هه‌یه".
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا، دكتۆر مۆلده‌ر و تیمی توێژینه‌وه‌كه تویژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌نكۆڵه "گه‌ردیله"ی به‌ردی زه‌ركۆنی كانزایی له پێكهاته‌ی "كیراتۆن یه‌لگران" له ماوه‌ی نێوان 4.2 بۆ 3.2 ملیار ساڵ به‌ر له ئێستا له رۆژئاوای ئوستراڵیا كردووه.
له ئه‌نجامی تویژینه‌وه‌كه‌دا دوو گریمانه‌ی جیاواز بۆ پێكهاتنی كیشوه‌ره‌كان به‌ده‌ستهاتوون، ئه‌وانیش: دووباره بونیاتهاتنه‌وه‌ی ئه‌و تویژاڵه‌ی كه پێشتر هه‌بوون، یانیش له ڕێگه‌ی توانه‌وه‌یه‌كی نوێ له ناوك "كرۆكی" بنه‌ڕه‌تی زه‌وی دروست بوون.
بۆچوونه‌كان زۆر له‌وه نزیك بوونه‌ته‌وه كه هاوتاكانی "هافه‌نیۆم" بۆ گه‌ردیله‌كانی زه‌ركون له ئه‌نجامی ئه‌و پرۆسه‌ی ده‌ردانی شله‌ی ناوكی زه‌وی دروست بووبن.
دكتۆر مۆلده‌ر گوتی: "ئه‌و داتا نوێیانه‌ی به‌ده‌ستمانهێناون، وه‌رچه‌رخانێكی ریشه‌یی له پێكهاته‌ی هاوتاكانی هافه‌نیۆمی زه‌ركون كیراتۆن یلگران نیشان ده‌دات، كه سه‌ره‌تای پێكهاته‌كه‌ی بۆ به‌ر له 3.75 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "دروستبوونی زه‌ركونی كۆن ته‌نیا له‌میانه‌ی دووباره توانه‌وه‌ی تویژاڵه كۆنه‌كه‌ی تاوێره‌وه دروست بووه و مێژووه‌كه‌ی بۆ 3.75 ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی به‌شیش بێت به‌ردی زه‌ركونی كانزایی له ڕێگه‌ی توانه‌وه‌ی ناوكی "كرۆكی" بنه‌ڕه‌تی زه‌وی دروست بوون".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وه‌ی له هه‌مووی گرنگتره ئه‌وه‌یه، گۆڕانی تیۆری كه له‌باره‌ی گولاجه زه‌ركونییه‌كان تۆماركراون، به‌ته‌واوی هاوكاتن له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كۆنترین توێژاڵی كیراتۆن یلگرانی تێدا دروست بووه، كه تا ئێستاش به پارێزراوی و وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه".
دكتۆر مۆلده‌ر و تیمی توێژه‌رانی به‌شدار له‌و تویژینه‌وه‌یه‌دا ئه‌مه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی هۆكاریی ساده ده‌گه‌ڕێننه‌وه: "كاتێك شله‌ی ناوكی زه‌وی ده‌رده‌درێت، ئه‌وه‌ی له قووڵاییدا ده‌مێنێته‌وه به توێژاڵی ره‌ق و وشك داده‌پۆشرێت و ئه‌وه‌ی له هه‌مووی گرنگتره ئه‌وه‌یه، كه توانای جووڵه‌كردنی هه‌یه".
دكتۆر مۆلده‌ر گوتی: كیشوه‌ره‌كانی ئێستا له ده‌وری ئه‌و ده‌نكۆڵه ناوكه توێژاڵه كۆنانه دروست بوونه، كه رۆڵێكی گه‌وره‌یان له ژینگه و به‌رگه‌هه‌وا و كیمیای ئۆقیانووسه‌كانی زه‌ویدا هه‌یه، كه دواجار زه‌مینه‌یان بۆ پێكهێنانی ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی خۆش كردووه.
سه‌رچاوه: phys.org
H.B