دایكی دكتۆره باخان: ئاسایش 60 كه‌سی ناردبووه سه‌ر ماڵمان و هه‌موو مۆبایله‌كانیان بردووین
K24- هه‌ولێر:
دایكی دكتۆره باخان، ئه‌و پزیشكه‌ی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به هۆی ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵییه‌وه، له لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركرابوو و دواتر ئازاد كرا، رایگه‌یاند، نازانم ئێمه چیمان هه‌یه، ئاسایش 100 پیاوی ناردووه‌ته سه‌ر ئێمه.
ئه‌و گوتانه‌ی دایكی دكتۆره باخان له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری سلێمانی هاتوون و به‌سه‌رسوڕمانه‌وه گوتی: تێناگه‌م ئێمه پیاومان كوشتووه یان مادده‌ی هۆشبه‌رمان هه‌یه تا به‌و جۆره هه‌ڵبكوتنه سه‌ر ماڵی ئێمه.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ئێمه و هه‌موو ماڵه‌كه‌مانیان پشكنیوه و مۆبایلی هه‌ماوومانیان بردووه،
ئاشكراشیكرد، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له دكتۆره باخان كراوه و پێیانگوتووه، دایكت و خۆت و منداڵه‌كانیشت ده‌كوژین، داوا ده‌كه‌ین كه‌یسه‌كه به سیاسی نه‌كرێت.
دكتۆره باخان دوای ئازادبوونی، رایگه‌یاند، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكردووه و په‌یامیشیان بۆ ناردووه، سلێمانی به‌جێبهێڵێت.
ئه‌و پزیشكه داوای له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و داد و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و په‌رله‌مان كرد، لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن، كه به هۆی ئه‌وه‌ی داهاتێكی زۆری لێ به فیڕۆ ده‌درێت و چوار مه‌رزی به‌سه‌ره‌وه‌یه، به‌رده‌وام ململانێ له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی هه‌یه و باندێك ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌رتی ته‌ندرووستی شاره‌كه‌دا گرتووه و له كۆی 140 ملیۆن دینار داهاتی نه‌شته‌رگه‌ریی نه‌خۆشخانه‌كان ته‌نیا 10 ملیۆن دیناری بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
پشتریش هه‌ر دوای ئازادكردنی، له كاتی میوانداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24، دكتۆره باخان هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ده‌ستگیركردنی و ئازادكردنی و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی لێی كراون، به راشكاوانه ئاشكرا كرد و گوتی: هه‌موو كێشه‌ی من ئه‌وه‌یه كه راستییه‌كانم ئاشكرا كردوون و به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی پارێزگای هه‌ڵبه‌جه بێده‌نگ نه‌بوومه.
بۆ زانینی ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی كه‌یسی دكتۆره باخان كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه:
د. باخان ئازاد: داوا ده‌كه‌م ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ژیانم بپارێزێت