60 هه‌زار حاجى له ناو‌خۆی سعودیه به‌شدارى مه‌راسیمى حه‌جى ئه‌مساڵ ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى حه‌ج و عومره‌ى سعودیه رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ له‌ناوخۆی وڵات 60 هه‌زار هاووڵاتی سعودى و بیانییه‌كانى نیشته‌جێى ئه‌و وڵاته ده‌توانن له مه‌راسیمى حه‌ج به‌شدار بن، ئه‌مه‌ش به‌هۆكارى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له جیهان.
وه‌زاره‌تى حه‌جى سعودیه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌وانه‌ى به‌شدارى مه‌راسیمى حه‌ج ده‌كه‌ن، پێویسته نه‌خۆشى درێژخایه‌نیان نه‌بێت و ته‌مه‌نیشیان له‌نێوان (18 تا 65) ساڵ بێت، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ى پێدانى هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینیان پێبێت.
له چوارچێوه‌ى به‌ییاننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى حه‌جى سعودیه‌دا هاتووه، وڵاته‌كه‌یان پێداگیره له‌سه‌ر پاراستنى گیانى حاجیان، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌مساڵیش پڕۆسه‌كه به سه‌لامه‌تى و كه‌مترین قوربانى تێپه‌ڕێنن.
راشیگه‌یاند، ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانى رابوردوو، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، میكانیزمى مه‌راسیمى حه‌ج جیاواز ده‌بێت، ته‌نیا حاڵه‌تى ته‌ندروستى حاجیان لاى ئێمه گرنگه، هه‌ر وه‌ك شه‌ریعه‌تى ئایینى پیرۆزى ئیسلام جه‌خت له پاراستنى گیانى مرۆڤ ده‌كاته‌وه.
له به‌یاننه‌ماكه‌دا هاتووه، وه‌زاره‌تى حه‌ج رێنماییه‌كانى ئه‌مساڵى ده‌ركرد، ئاماژه بۆ ئه‌وه كرد، ته‌نیا هاووڵاتیانى سعوودیه و بیانییه‌كانى نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته ده‌توانن به‌شدارى مه‌راسیمى حه‌ج بكه‌ن، پێشكه‌شكردنیش له رێگه‌ى ئه‌لیكترۆنىیه‌وه ده‌بێت.
وه‌زاره‌تى حه‌ج بڵاویشیكرده‌وه، مه‌راسیمى حه‌ج بۆ ساڵانى داهاتوو گۆڕانكارى به‌سه‌ردادێت، ئه‌مساڵ ته‌نیا بۆ سه‌لامه‌تى حاجیان ئه‌م رێوشوێنانه گیراوه‌ته به‌ر، سعودیه له 8 ساڵى رابوردوو خزمه‌تگوزارى حه‌جى بۆ 150 ملیۆن حاجى دابینكردووه، كاتێك له‌م ساڵانه‌دا كۆرۆنا له جیهاندا بوونى نه‌بوو.
ك.ب