داوا ده‌كرێت بنكه‌ى ئه‌نجه‌رلیك له توركیا دابخرێت
K24- هه‌ولێر:
گۆڤارى "ناشناڵ ئینتریست"ى ئه‌مه‌ریكى بڵاویكرده‌وه، وا پێویست ده‌كات "جۆ بایدن"، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندیی وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره بپارێزێت، ئه‌گه‌ر هات و "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌پیر ئه‌و به‌شه‌ى له ده‌نگده‌رانى بچێت، كه دژ به ئه‌مه‌ریكان، كاتێك داوایان كردووه توركیا له ناتۆ بچێته ده‌ره‌وه و بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌نجه‌رلیكى ئه‌مه‌ریكا له توركیا ده‌ربكات.
گۆڤاره‌كه وتارێكى هاوبه‌شى هه‌ردوو توێژه‌ر، "راسیل بیرمان" و "دانیا ئه‌لخه‌تیب"ى له په‌یمانگه‌ى "هۆڤه‌ر" بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تیشكیان خستووه‌ته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا، تێیدا هاتووه، په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانى ئه‌نقه‌ره و واشنتن گرژى تێكه‌وتووه، به‌ڵام خاڵه هاوبه‌شه‌كانى نێوانى ئه‌م دوو وڵاته ئه‌وه نیشانده‌دات، كه ده‌توانن كێشه‌كانى نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه ناكۆكییه‌كانى نێوانى ئه‌نقه‌ره و واشنتن هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ناتۆ "په‌یمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى".
هه‌ردوو نووسه‌ر ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، له 14ى ئه‌م مانگه‌دا لووتكه‌ى "ئه‌ردۆغان - بایدن" به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌ربارى هه‌بوونى گرژى نێوانیان، ئه‌مه ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ى زیانه سیاسییه‌كانى نێوانیان چاكبكه‌نه‌وه و له‌سه‌ر هه‌ردوو سه‌رۆك پێویسته ئه‌و هه‌له له‌ده‌ست نه‌ده‌ن.
روونیشیانكرده‌وه، هه‌ردوو لایه‌ن كارتى فشاریان له‌به‌رده‌ستدایه، بۆ ئه‌وه‌ى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و هاوپه‌یمانێتیان بپارێزن، سه‌ره‌ڕاى هه‌بوونى بۆچوونى جیاواز له‌لایه‌ن به‌شێك له نوێنه‌رانى دیموكراته‌كان له كۆنگرێس و رقى به‌شێك له ده‌نگده‌رانى ئه‌ردۆغان به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریكا.
هه‌ردوو توێژه‌ره‌كه پێیان وایه، هه‌نگاوى یه‌كه‌م بۆ ده‌ربازبوون له‌م تونێله تاریكه، پێویستى به زۆرترین ئه‌ركى دیپلۆماسی هه‌یه، وا پێویست ده‌كات بایدن و ئه‌ردۆغان هه‌نگاوه‌كانیان واقیعى بێت، بۆ نموونه توركیا و ئه‌مه‌ریكا ئه‌ندامى ناتۆن، له‌مباره‌وه هه‌ردوو وڵات هه‌ماهه‌نگییه‌كى مێژووییان هه‌یه، وێڕاى هه‌بوونى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شی سیاسی و ئابوورى، له‌وانه رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو وڵات به‌رامبه‌ر رووسیا.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، ناتۆ به ئه‌نقه‌ره و واشنتنه‌وه به‌هێزه، به‌تایبه‌ت توركیا دووه‌م گه‌وره هێزى "ناتۆ"یه، دواى ئه‌مه‌ریكا، سه‌ره‌ڕاى په‌كخستنى ناتۆ له‌لایه‌ن وڵاته ئه‌وروپاییه‌كان، بۆ نموونه، ئیمانوێل ماكرۆن رایگه‌یاندووه، "ناتۆ" له رووى "عه‌قڵ"ه‌وه مردووه، ئه‌ڵمانیاش به‌شێكى بچووكى سوپاكه‌ى خستووه‌ته خزمه‌ت ناتۆوه، بۆیه ده‌بێت بایدن نه‌هێڵێت توركیا له‌ناتۆ بچێته ده‌ره‌وه، وابكات ئه‌ردۆغان نه‌چێته ژێربارى ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ى كه دژى ئه‌مه‌ریكان، یان ده‌نگده‌رانى ئه‌ردۆغان داواده‌كه‌ن ئه‌مه‌ریكا له بنكه‌ى ئه‌نجه‌رلیك ده‌ربكرێن.
هه‌ردوو نووسه‌ر ده‌ڵێن: له خاڵى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مۆسكۆ، ئه‌نقه‌ره و واشنتن بۆچوونیان یه‌ك ئاراسته‌یه، ئه‌گه‌ر له سنوورى ده‌ریاى ره‌ش بێت، یان له سووریا و لیبیا، ره‌نگه گله‌یی ئه‌مه‌ریكاش له توركیا ئه‌وه بێت، كه بۆچى "سیسته‌می دژه مووشه‌كی ئێس 400" بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كانى، له رووسیا كڕیوه.
ك.ب