كانگه نایاساییه‌كانی پیرۆ كاره‌ساتی ژینگه‌ییان درووست كردووه
K24-هەولێر
وڵاتی پیرۆ بەپێی بڕیارێکی فەرمی باری نا ئاسایی ژینگه‌یی له 11 شاری هه‌رێمی ئه‌مازۆنی خۆی راگه‌یاند، به‌هۆی پیسبوونی ژینگه‌ی ئه‌و ناوچانه به جیوه، وه‌زیری ژینگه‌ی وڵاته‌كه‌ش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد هۆكاری كاره‌ساتی ژینگه‌یی ناوچه‌ی ئه‌مازۆن بریتییه له‌و كانگایانه‌ی به‌شێوه‌ی نایاسایی زێڕیان لێ ده‌رده‌هێندرێت و دانیشوانی ناوچه‌كه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داهاتیان له‌ده‌ستداوه ئه‌ویش راوه ماسییه.
به‌پێی بڕیارەکەی سه‌رۆكی پیرۆ كه له لایه‌ن وه‌زیری ژینگه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه راگه‌یه‌ندرا، بۆ ماوه‌ی دوو مانگ باری نائاسایی له هه‌رێمی ئه‌مازۆن راگه‌یه‌ندرا، به‌هۆی پیسبوونی ئه‌و ناوچه‌یه به‌ماده‌ی جیوه.
وه‌زیری ژینگه‌ی پیرۆ مانوێل پۆلگار دەڵێ: "ئه‌مڕۆ بارودخی نائاسایی ژینگه‌یی له 11 شاری ناوچه‌ی مانۆ و تامبۆباتا راده‌گه‌یه‌نین له هه‌رێمی ئه‌مازۆن، به‌پێی یاسای به‌ره‌نگاربوونەوەی كاره‌ساته ژینگه‌ییه‌كان، ئه‌م بڕیاره بۆ زاڵبوونه به‌سه‌ر ئه‌و كانگایانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی زێری لێ ده‌رده‌هێندرێت، هه‌روه‌ها دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه پێویستییان به فریاگوزاریی خێرا هه‌یه، چونكه له كاره‌ساتێكی ژینگه‌یی گه‌وره نزیكن.
بەپێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی پیرۆ ساڵانه زیاتر له 40 تۆن ماده‌ی جیوه ده‌رژێته ناو رووباری ئه‌مازۆن، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی له‌ناوبردنی زیاتر له 100 هه‌زار هێكتار له دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچانه، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌و هه‌رێمه پشت به‌راوه ماسی ده‌به‌ستن كه‌چی به‌هۆی پیسبوونی ئاوه‌كه‌وه رێژه‌ی ماسیش كه‌مبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی لەناوچوونی سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داهاتی هاوڵاتیانی ئه‌و هه‌رێمه.
ئا: رزگار محەممەد