كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن كاتی كشانه‌وه‌ی كاندیدی له هه‌ڵبژاردن دیاریكرد
K24 - هه‌ولێر:
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له عێراق بڕیاری دا داواكاری ئه‌و كاندیدانه په‌سه‌ند بكات، كه له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق ده‌كشێنه‌وه، به مه‌رجێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر ریزبه‌ندی ژن نه‌بێت له لیستی هه‌ڵبژاردن.
ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، كه بڕیاره له 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021 ئه‌نجام بدرێت، ئه‌نجومه‌نه‌كه بڕیاری دا داواكاری ئه‌و كاندیدانه په‌سه‌ند بكات، كه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كشێنه‌وه، ئه‌گه‌ر كاندیدێكی سه‌ربه‌خۆ بێت، یان یه‌كێك بێت له كاندیدانی هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كان، به‌پێی رێوشوێن و رێنماییه‌كان و بڕیاره‌كه‌ش له‌مڕۆه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت تا 20ی ئه‌م مانگه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، هیچ حزبێكی سیاسی یان هاوپه‌یمانه‌تییه‌ك ناتوانێت كاندیدی خۆی بگۆڕێت، یان كاندیدی نوێ پێشكه‌ش بكات، كه پێشتر وه‌ك كاندید ناوی تۆمار نه‌كرابێت، بۆیه كاندید به كاندیدی نوێ جێگۆڕكێی پێناكرێت، ته‌نیا ئه‌گه‌ر كۆمسیۆن هه‌ندێك له كاندید له هه‌ڵبژاردن دوور خستبێته‌وه، ئه‌وا ده‌كرێت كاندیدی دیكه له شوێنیان دابنرێت و له كاتی دیاریكراوی خۆیدا.
ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆن روونیكرده‌وه، حزبی سیاسی، یان هاوپه‌یمانیه‌تی ده‌توانێت كاندیدی خۆی له ماوه‌ی دیاریكراوه‌دا بكشێنێته‌وه، كه كۆمسیۆن دیاریكردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كاندیدی دیكه پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام نابێت كشانه‌وه‌ی كاندید كاریگه‌ری له‌سه‌ر ریزبه‌ندی رێژه‌ی ژن له لیسته‌كه‌دا درووست بكات، ئه‌مه‌ش ده‌بێت به ره‌زامه‌ندی كاندیده‌كه بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت دووباره خۆی كاندید بكاته‌وه، به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ.
د.ی