داواكاری بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شی پزیشكی ددانسازی له زانكۆ ئه‌هلییه‌كان سه‌ندیكای ددانسازان نیگه‌ران ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیدا، كه ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه، سه‌ندیكای ددانسازامی كوردستان ناڕه‌زایه‌تی خۆی له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی كردنه‌وه‌ی كۆلیژی ددانسازی له زانكۆ ئه‌هلییه‌كان نیشاندا.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، له‌كاتێكدا چه‌ند زانكۆیه‌كی ئه‌هلی داواكارییان بۆ پێدانی مۆڵه‌ت به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كردووه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ستانداردی جیهانی، ژماره‌ی پزیشكانی ددانساز له راده‌ی پێویست ده‌رچووه و بووه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری له‌ناو پسپۆڕانی ئه‌و بواره.
هه‌وره‌ها ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا چه‌ندین جار هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌رچووانی ئه‌و به‌شه‌یان داوه، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه و گوتیشی: به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان و له‌سه‌ر بنه‌مای بازاڕ، ساڵانه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به "150 بۆ 200" ده‌رچووی به‌شی پزیشكیی ددانساز هه‌یه، له‌كاتێكدا ساڵانه زیاتر له 500 كه‌س له‌و به‌شه بڕوانامه وه‌رده‌گرن.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌ندیكای پزیشكانی ددانساز له هه‌رێمی كوردستان:
H.B