سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە ئازاد جندیانی دەکات
K24- ههولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 14ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە سیاسەتکاری کوردستان، ئازاد جندیانی کرد، بۆ کۆچی دوایی خوشکی.
سەرۆکی حکومەت پرسە و هاوخەمیی خۆی بە ئازاد جندیانی گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
ئازاد جندیانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندیکردن و هاوخەميی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.
H.B