خەزعەلی هەڕەشەی زیاتر لە هێزەکانی ئەمەریکا دەکات

"خۆمان بۆ هەموو رووبەڕووبونەوەیەک ئامادەکردووە"
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی میلیشیای عەسائیب ئەهلولحەق
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی میلیشیای عەسائیب ئەهلولحەق

K24 - هەولێر

ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلولحەق، هەڕەشەی زیاتر لە هێزەکانی ئەمەریکا دەکات.

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی میلیشیای عەسائیب ئەهلولحەق رایگەیاند، بزووتنەوەکەیان، کە لەلایەن ئەمەریکاوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە، هەرگیز لە بژاردەی سەربازی دژی هێزەکانی ئەمەریکا وازناهێنێت، تا ئەوکاتەی لە عێراق دەچنە دەرەوە.

خەزعەلی دەڵێ "خۆمان بۆ هەموو رووبەڕووبونەوەیەک ئامادەکردووە و لە هەڕەشەکان ناترسین، بڕیاری بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی ئەمەریکاشمان داوە".