زیاتر له 20 كیلۆمه‌تر دووجاى ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێم به هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا سووتێنراوه
K24 - هه‌ولێر:
یۆحه‌ننا خۆشڤا، هاووڵاتییه‌كى دانیشتووى پارێزگاى دهۆكه، له ناوه‌ڕاستى مانگى رابردوو له ترسی بۆردوومانكردنى گونده‌كه‌ی له لایه‌ن سوپاى توركیا، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى بڕیاریان دا زێدی خۆیان جێبێڵن.
یۆحه‌ننا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند، توركیا وه‌ك باران ناوچه‌كانمان بۆردوومان ده‌كات، ماڵ و كه‌لوپه‌له‌كانمان هه‌مووى تێك‌شكان، له‌ترسى له‌ناوچوونمان، بڕیارمان دا گونده‌كه‌مان جێبێڵین.
یۆحه‌ننا گوتیشى: خاوه‌نى "200" سه‌رمانگا بووین، ئه‌وانشیمان گواسته‌وه، چونكه توركیا له چوارچێوه‌ى كرده‌یه‌كى سه‌ربازى بۆ راوه‌دوونانى چه‌كدارانى په‌كه‌كه، هه‌موو شێوازێكى رووبه‌ڕووبوونه‌وه ئه‌نجامده‌دات.
تا ئێستا 300 خێزان له ئامێدى، له ترسى بۆردوومانه‌كانى سوپاى توركیا و ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه‌یان درووستیكردووه، ماڵه‌كانیان چۆڵ كردووه، كه كۆی گشتیان 1500 كه‌سن.
به‌رقى ئیسلام، هاووڵاتییه‌كى دانیشتووى گوندى "سنجێ"يه له شیلادزێ، بۆ ئاژانسى فرانس پرێس روونیكرده‌وه، له ساڵى 2017ه‌وه گونده‌كه‌مان چۆڵ كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ى برایه‌كمان له بۆردوومانه‌كانى سوپاى توركیا كوژرا.
ئاژانسى ناوبراو بڵاویشیكردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕاى بۆردومانه‌كانى سوپاى توركیا و وێرانكردنى گونده‌كان و سوتاندنیان، حكوومه‌تى عێراق نه‌یتوانیووه رێگریان لێبكات، هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووى زیانه‌كانیشیان بكاته‌وه.
ئه‌یكان ئه‌رده‌مێر، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رنامه‌ى توركیا و له‌هه‌مانكاتیش ئه‌ندامى په‌رله‌مانى توركیاشه، بۆ فرانس پرێس روونیكرده‌وه، ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت گۆڕه‌پانى جه‌نگ له دژى په‌كه‌كه، بۆ ئه‌و شوێنانه بگوازێته‌وه كه لێى ده‌سه‌ڵاتدارن له عێراق، یاخود ئه‌و شوێنانه‌ى كه پێیدا ده‌په‌ڕنه‌وه بۆ توركیا.
له‌مباره‌یه‌وه خه‌ڵووسى ئاكار وه‌زیری به‌رگرى توركیا رایگه‌یاند، لایه‌نى عێراقى ده‌ڵێت سنووره‌كان پاك ده‌كه‌ینه‌وه، ئێمه‌ش ده‌ڵێین خه‌باتمان ناوه‌ستێت تا دوا "تیرۆریست" له‌ناو ده‌به‌ین.
پێشتریش ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندووه، تاوه‌كو هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر سنووره‌كانمان هه‌بێت، هێرشه‌كانمان ناوه‌ستێت.
وێڕاى رانه‌گرتنى هێرشه‌كان بۆ سه‌ر دێهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌غدا چه‌ندین جار بالیۆزى توركیاى له به‌غدا بانگ كردووه، به‌ڵام سوودى نه‌بووه و بۆردومانه‌كان نه‌وه‌ستاون، كه تا ئێستا زیاتر له 20 كیلۆمه‌تر دووجاى خاكى ناوچه‌كانی سنووری پارێزگاى دهۆك له لایه‌ن سوپاى توركیا سووتێنراوه.
ك.ب