به‌شیر حه‌داد: له 15 رۆژی داهاتوودا پاره‌كه ده‌گات
K24 – هه‌ولێر:
به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند، پێشبینیی ده‌كه‌م تا كۆتایی ئه‌م مانگه، شایسته داراییه‌كانی شه‌ش مانگی رابردووی هه‌رێمی كوردستان كه بۆ هه‌ر مانگێك 200 ملیار دیاره بگاته هه‌رێم، ئه‌گه‌ر هه‌مووی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه نه‌یه‌ت، ئه‌وا به چه‌ند قۆناغێك دێت.
به‌شیر حه‌داد، له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24، گوتی: دوای زنجیره كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له مانگه‌كانی رابردوو، له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا توانرا بگه‌نه رێككه‌وتن و بخرێته یاسای بودجه. ئه‌مه له كاتێكدا نه‌فه‌سێكی خراپ هه‌بوو بۆ تێكدانی رێككه‌وتنه‌كه و هه‌ندێك وه‌ك بانگه‌شه‌ی سیاسی به‌كاریان ده‌هێنا.
گوتیشی: له باره‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه، هه‌ندێك لایه‌ن بیانوویان ده‌هێنایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یاساكه جێبه‌جێ نه‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێم هه‌موو زانیارییه‌كانی پێشكه‌ش كرد، دوێنێ دیدارمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و پێی وتین دوو تیممان له هه‌ولێر و سلێمانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ چاودێری هه‌رێم سه‌رقاڵی كارن بۆ وردبینی و له كاره‌كان رازی بوو، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی به‌غدا قه‌ناعه‌ت به‌وه بهێنێت، كه ژماره‌كانی هه‌ولێر راست و درووستن، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی پته‌وی نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و به‌غدا، بوونه هۆی ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیار بدرێت، دوای مقایه‌سه كردن، مانگانه 200 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت.
روونیشیكرده‌وه، بڕیاره‌كه له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه كاری پێده‌كرێت و پێویسته ترلیۆنێك و 200 ملیۆن دینار له به‌غداوه بێت و دیار نییه كه‌ی پاره‌كه ده‌گات.
ئاشكراشیكرد، پێش كۆتایی ئه‌م مانگه ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه ئه‌و پاره‌یه بگات.
به‌شیر حه‌داد، ئاماژه‌ی دا، ره‌نگه ئه‌و پاره‌یه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه نه‌یه‌ت، ره‌نگه به دوو قۆناغ یان سێ قۆناغ بێت، ئه‌وی دیكه‌ش تا كۆتایی ئه‌مساڵ، مانگی 200 ملیار دینار دێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، هێشتا مه‌ترسییه‌كان ماون و گرنگ ئه‌وه‌یه كۆڵ نه‌ده‌ین و به‌و نه‌فه‌سه حكومه‌تی هه‌رێم كار بكات. گرنگیش ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان له به‌غدا به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین. ئێستاش هه‌وڵده‌درێت كێشه بۆ ئه‌م رێككه‌وتنه درووست بكرێت.
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌رچووه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان و شكستیش بوو بۆ ئه‌وانه‌ی دژی رێككه‌وتنه‌كه بوون.
به گوێره‌ی زانیاریی كوردستان24، كه له به‌رپرسێكی ئاگادار له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیكه‌وتووه، وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی ئیتیحادی ده‌ستده‌كات، به خه‌رجكردنی بڕی 200 ملیار دیناری مانگانه و بڕیاره له 1ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێبكرێت.
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی كرد، خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه بۆ پێدانی شایسته داراییه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دیوانی چاودێری دارایی ئیتیحادی وردبینی له داتا په‌یوه‌سته‌كانی داهاتی نانه‌وتی ته‌واو ده‌كات.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و وردبینییه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و پێداویستییه‌كانی هه‌ریه‌ك له بڕگه‌كانی (أ،ب،د) له به‌ندی دووه‌می مادده‌ی 11ی یاسای بودجه‌ی ئیتیحادی بۆ ساڵی 2021 ته‌واو ده‌كرێت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پرسی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی عێراقی تاوتوێكرد.
له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌وه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، ئەمڕۆ لەگەڵ سه‌رۆك وه‌زیران، مسته‌فا كازمی گفتوگۆمان دەربارەی پابەندبوونی هاوبەشمان بۆ راستەڕێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: خۆشحاڵم رایبگەیەنم، كه گەیشتووینەتە رێکەوتنێك كه به‌شه بودجه‌ی هەرێمی کوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه، ئه‌مه‌ش لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە حيساب دەکرێت بە (أثر رجعي).