به وێنه..كوڕه‌كه‌ی سیمیۆنی بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا كرا
جیۆڤانی ته‌مه‌ن 20 ساڵ كه كوڕی دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریده، له لایه‌ن تاتا مارتینۆی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا ناوی خراوه‌ته ئه‌و لیسته سه‌ره‌تاییه‌ی كه بۆ به‌شداریكردن له ئۆلمپیادی ریۆ دی جانیێرۆی به‌رازیل بانگهێشت كراون.
تاتا مارتینۆ، راهێنه‌ری تانگۆ بانگهێشتی 35 یاریزانی كردووه، له نێویاندا، جیۆڤانی سیمیۆنی ده‌بینرێت كه له یانه‌ی بانفیڵدی ئارجێنتینا یاریی ده‌كات، بڕیاریشه له ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌مووزی داهاتوو، تاتا مارتینۆ ئه‌م ژماره‌یه بۆ 21 یاریزان كه‌م ده‌كاته‌وه.
جیۆڤانی له مه‌ریدی پایته‌ختی ئیسپانیا له دایك بووه كه ئه‌وكات سیمیۆنی باوكی یاریی بۆ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌كرد، پێشتریش وه‌ك هێرشبه‌ر به‌شداریی له جامی جیهانی لاوان و پاڵه‌وانییه‌تیی كۆپا ئه‌مه‌ریكا بۆ خوار ته‌مه‌ن 20 ساڵان كردووه.