بایدن: پوتن شه‌ڕی ناوێت
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ریه‌ك له ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیای ئیتیحادی و جۆ بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له جنێڤ كۆبوونه‌وه. دوای كۆبوونه‌وه‌كه، بایدن رایگه‌یاند، پوتن نایه‌وێت شه‌ڕی سارد بێته‌وه ئارا.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: ئاسۆی راسته‌قینه بۆ باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌ركه‌وتووه. كۆبوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ پوتن زۆر گرنگ بوو.
گوتیشی: له‌و بڕوایه‌دا نیم، پوتن، هه‌وڵبدات بۆ سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی سارد. شه‌ڕێكی دیكه‌ی نوێ له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌كماندا نییه.
هه‌روه‌ها گوتی: په‌یوه‌ندییه‌كانی واشنتن و مۆسكۆ پێویسته سه‌قامگیر بن و شیاوی پێشبینی كردن بن. پێویسته هه‌ندێك رێسای بنه‌ڕه‌تی هه‌بن، هه‌ردوولا پێیانه‌وه پابه‌ند بن.
بایدن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا پوتنی دڵنیا كردووه‌ته‌وه، كه هیچ كارنامه‌یه‌كی بۆ دژایه‌تی رووسیا نییه.
سه‌رنجیشی بۆ ئه‌وه راكێشا، هیچ سه‌رۆكێكی ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت پارێزگاری له متمانه‌ی ده‌نگده‌رانی بكات، ئه‌گه‌ر "به‌رگری له دیموكراسیه‌تی" وڵاته‌كه‌ی نه‌كات.
جۆ بایدن گوتیشی: به وردی باسمان له هه‌نگاوه‌كانی تایبه‌ت به چاودێری بواری چه‌ك كرد، پێویسته هه‌نگاو بگرینه به‌ر بۆ دابه‌زاندنی ئاستی مه‌ترسی ململانێی بێ مه‌به‌ست و هه‌ردوولامان له‌و باره‌یه‌وه، گفتوگۆی دوولایه‌نه ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیكرده‌وه، رووسیا و ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسیارێتی هاوبه‌شیان له فه‌راهه‌مكردنی سه‌قامگیری ستراتیجی هه‌یه و هه‌ردوولا بڕیاریان وایه به‌یه‌كه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی گشتگیر له باره‌ی چاودێری سه‌ر چه‌ك.
له باره‌ی هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كانیشه‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا رووسیا تۆمه‌تبار ده‌كات، بایدن گوتی: له‌گه‌ڵ پوتن باسی ئه‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌م كرد، كه هاككه‌ره رووسه‌كان ده‌یكه‌نه سه‌ر ئه‌مه‌ریكا. 16 بواری هه‌ستیار و گرنگی ئه‌مه‌ریكا له لایه‌ن هاككه‌ره رووسه‌كانه‌وه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر، كه ئه‌مه قبووڵ ناكرێت. ئێمه به‌یه‌كه‌وه رێككه‌وتین، شاره‌زایانی هه‌ردوولامان دابنیشن و بگه‌نه تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له‌و باره‌یه‌وه.