پێشانگای هەمەجۆری کاڵای ئێرانی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
K24 - هەولێر
لە پێشانگای نێودەوڵەتی تەکنەلۆژیای ھایتێکس لە شاری ھەولێر، پێشانگایەکی کەلوپەلی ئێرانی كرایەوە، كە تێیدا 60 کۆمپانیا لە بوارە جیاوازەکانی خۆراک، کشتوکاڵ، پیشەسازی، بیناسازی و مافوور و چەند بەرھەمێكی دیكە نمایشكران. ئهوهی جێی سهرنج بوو له پێشانگهكهدا نرخی مافووره ئێرانییهكان بوو، كه له 500 دۆلارهوه دهستپێدەکات، تا دهگاتە 11 ههزار دۆلار.
کوروش قائیدی، بەڕێوە بەری پێشانگای کەلوپەلی ئێرانی لە هەولێر بە کوردستان24ی گوت: "چوارەمین جارە ئەم پێشانگای کەلوپەلی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە، 60 کۆمپانیای بەناوبانگی ئێرانی تێیدا بەشدارن".
گوتیشی: "170 فەرشی دەستکردی تەورێز لە پێشانگاکەدا نمایشکراون، کە براندێکی بەناوبانگە. هەروەها 150 تابلۆی فەرشیمان نمایشکردووە".
سۆران قادر عەزیز، بەڕێوبەری پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر، ھەبوونی ئەم جۆرە پێشانگایانە لە ھەرێمی کوردستان بە گرنگ دەزانێت و باس لەوەدەکات، کە کردنەوەی ئەم پێشانگایانە دەبێتە ھۆی راكێشانی سەرنجی كۆمپانیا بیناییەكان لە بوارە جیاوازەكان بۆ ناوخۆی ھەرێمی كوردستان، ئەمەش دەبێتە ھۆی دابەزینی نرخی كاڵاكان و رەخساندنی ھەلی كار.