میلیشیا عێراقییه‌كان: بيرو باوه‌ڕمان له سه‌رووى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
گۆڤارى ئیكۆنۆمیستى به‌ریتانى بڵاویكرده‌وه، له‌ئان و ساتى دووباره دروستكردنه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن، عێراق دووچارى ئاسته‌نگى زیاتر ده‌بێته‌وه.
یه‌كێك له‌و ئاسته‌نگانه‌ش، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و میلیشیا چه‌كدارانه‌ى كه لایه‌نگری ئێرانن، هه‌روه‌ها باشتركردنى دۆخى ئابوورى خه‌ڵكى عێراق، كه پێویسته حكوومه‌تى داهاتوو كاریان له‌سه‌ربكات.
گۆڤارى ناوبراو ئاماژه‌ى بۆ رووداوى ده‌ستگیركردنى قاسم موسڵیحى فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبی كردووه، رایگه‌یاند، مانگى رابردوو به‌ماده‌ى تیرۆر له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراق موسڵیح ده‌ستگیر كرا، بینرا كه ئه‌و میلیشیا چه‌كدارانه، له ناوچه‌ى سه‌وز، چۆن هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر دام و ده‌زگا فه‌رمییه‌كانى عێراق.
له 9ى ئه‌م مانگه‌ش، به پاساوى "نه‌بوونى به‌ڵگه‌نامه‌ى پێویست" موسڵیح، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ری عێراقییه‌وه ئازاد كرا، بووه یاده‌وه‌رییه‌كى تاڵ بۆ عێراقییه‌كان كه وڵاتیان به‌لاوازى بینى.
گۆڤارى ئیكۆنۆمیست، تیشكى خستووه‌ته سه‌ر رۆڵ و هه‌ژموونی ئه‌و میلیشیا چه‌كدارانه‌ى لایه‌نگری ئێرانن، چۆن فه‌رمانه‌كانى عه‌لى خامه‌نه‌ئى، رابه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى له عێراق جێبه‌جێده‌كه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، میلیشیاكان له عێراق، له رووى باوه‌ڕه‌وه كاریگه‌رى تایفه‌ى شیعه‌ی ئێرانیان به‌سه‌ردا زاڵه، ئه‌وان ده‌ڵێن: باوه‌ڕمان له سه‌رووى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌یه.
گۆڤاره‌كه بڵاویشكرده‌وه، حه‌شدى شه‌عبی هاوتاى سوپاى پاسدارانه، چونكه هه‌ردوو هێز، بڕیار‌و راسپارده‌كان له عه‌لى خامه‌نه‌ئى، رابه‌رى باڵای شۆڕشى ئیسلامى ئێران، وه‌رده‌گرن.
له گۆڤاره‌كه‌دا هاتووه: ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى كه حه‌شدى شه‌عبی تێیدا باڵاده‌ستن، داهات و پاره له رێگه‌ى چه‌ته‌یی و دزیكردن په‌یدا ده‌كه‌ن.
هه‌ر بۆیه له مانگى رابردوو، خۆپیشانده‌ران ئاگریان به‌ردایه كونسوڵخانه‌ى ئێران له كه‌ربه‌لا، جیا له‌وه‌ش پار ساڵ، باره‌گاى حه‌شدى شه‌عبیشیان له‌و پارێزگایه، ئاگر تێبه‌ردا.
بۆ دروستكردنى قۆناغێكى تازه، عێراق له ( تشرینى یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌رى ئه‌مساڵ)، خۆی بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى تازه ئاماده ده‌كات، هاووڵاتیانى عێراقى ده‌پرسن، ئایا حكومه‌تى داهاتووى عێراق چ ده‌سه‌ڵاتێكى ده‌بێت، كاتێك خه‌ڵك بچێته سه‌ر سندووقى ده‌نگدان و هه‌ڵیبژێرێ، عێراقییه‌كان پێیان وایه، دوا قسه لاى سوپاى بێگانه و چه‌كدارانى میلیشیا عێراقییه‌كانى لایه‌نگری ئێرانه.
هاووڵاتیانى عێراقى، پلان بۆ ئه‌وه داده‌نێن به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كه‌ن، چه‌ند لاوێكى عێراقى له به‌سره‌وه‌وه "باشوورى عێراق" پێكه‌وه له چێشتخانه‌یه‌ك كار ده‌كه‌ن، ئه‌وان به گشتى پشتیوانی له خۆپیشاندان ده‌كه‌ن له عێراق.
یه‌كێكیان ناوى "نه‌بیل"ه، ده‌ڵێت: من به‌شدارى له ده‌نگدان ده‌كه‌م، من وڵاته‌كه‌مم خۆشده‌وێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى عێراق وڵاتێكى وێرانه‌یه، خزمه‌تگوزارییه‌كان له بواره‌كانى ئاو، كاره‌با، رێگاوبان، قوتابخانه و بنكه‌ى ته‌ندروستى، ئێجگار كه‌من، له زۆربه‌ى شوێنه‌كان هه‌ر بوونیان نییه، بۆیه ده‌كرێت بوارێكى تر بۆ سیاسییه‌كان رێكبخه‌ینه‌وه، ئه‌مجاره له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه كار بۆ هاووڵاتیانى عێراقى بكه‌ن.
سه‌رچاوه: الحرة
ك.ب