هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر عێراق ده‌بێت

K24 - هه‌ولێر:
عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، كاریگه‌رى ئه‌نجامى رووداوه‌كانى ئێرانى به‌سه‌ره‌وه‌یه، به‌تایبه‌ت دواین هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى كۆمارى ئێران، كه كاریگه‌رى ده‌بێت بۆ سه‌ر داهاتووى عێراق، به پاساوى ئه‌وه‌ى یه‌ك ئاڕاسته‌ى سیاسی له ئێران‌دا بوونى هه‌یه، ئه‌ویش به رێنمایی عه‌لى خامه‌نه‌ئى، رابه‌رى باڵای شۆڕشى ئیسلامى ئێران و سوپاى پاسداران به‌ڕێوه ده‌چێت، نه‌وه‌ك سه‌رۆك كۆمارى ئه‌و وڵاته.
چاودێران ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، كاریگه‌رى سه‌رۆك كۆمارى ئێران بۆ عێراق ئێجگار لاوازه، ره‌نگه دۆسییه‌ى ناووكى ئێران كه‌مێك كاریگه‌رى دروست بكات، ئه‌گه‌ر رێكه‌وتننامه‌ى "ژنێڤ" ى نێوان "ئێران و ئه‌مه‌ریكا" ئیمزا بكرێت، ره‌نگه ده‌ستێوه‌ردانى تاران له عێراق كه‌متر بێته‌وه.
باڵى شۆڕشى ئیسلامى له ئێران، نه‌خشه‌ڕێگا و سیاسه‌تى ئه‌و وڵاته دیاری ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت سیاسه‌تى ئێران، له عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتيى.
گه‌یشتنى كاندێكى توندڕه‌و بۆ كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى ئێران، په‌یامێكى تارانه بۆ ناوچه‌كه، كه ده‌ستێوه‌ردانى زیاتر له‌ناوچه‌كه ده‌كرێت، به زیادكردنى باڵه‌كانى میلیشیا له عێراق.
له‌مباره‌وه باسل حوسێن، سه‌رۆكى ناوه‌ندى "كوازا" بۆ توێژینه‌وه، رایگه‌یاند، دۆسیه‌ى عێراق له لایه‌ن سوپاى پاسداران و نووسینگه‌ى عه‌لى خامه‌نه‌ئى سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت، هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له پۆستى سه‌رۆك كۆماره‌وه بكرێت، كاریگه‌رى نابێت به‌سه‌ر سیاسه‌تى ئێران له عێراقدا.
ناوبراو گوتى: باڵى شۆڕشى ئیسلامى له ئێران، ئیداره‌ى دۆسیه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و عێراق ده‌كات، نه‌وه‌ك ئێران وه‌كو ده‌وڵه‌ت، روونیشیكرده‌وه، چوارچێوه‌ى فه‌رمى ئێران هه‌ندێ دۆسیه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌گرێته‌وه، نه‌وه‌ك هه‌ژموونى ئێران له‌ناوچه‌كه.
باسل حوسێن گوتیشى: ئیبراهیم ره‌ئیسى، فرسه‌تێكه بۆ ئه‌نجامدانى كارى تووندوتیژى له‌ناوچه‌كه.
پاڵپشتى زیاترى سوپاى پاسداران بۆ ئیبراهیم ره‌ئیسى، ئاماژه‌یه‌كى زۆر روونه، بۆ ئه‌وه‌ى گۆڕانكارییه‌كان بخوێنینه‌وه، كاتێك ره‌ئیسى خاوه‌نى دۆسیه‌یه‌كى پڕ له كوشتار و تاوانه.
چه‌ند رۆژێك پێش ده‌ستپێكردنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى له ئێران، سێ كاندیدى به‌هێز ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ رێگه‌خۆشكردن له‌به‌رده‌مى ره‌ئیسى.
چاودێرانى سیاسى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، سه‌ركه‌وتنى ره‌ئیسى وه‌ك كاندیدێكى توندڕه‌و، ئاماژه‌یه‌كى مه‌ترسیداره بۆ دروستكردنى ئاشووبی زیاتر له‌ناوچه‌كه و به‌هێزتركردنى هه‌ژموونی ئێران.
ئه‌حمه‌د ئه‌لیاسری، شڕۆڤه‌كارى سیاسی عێراقى رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئێران، كاریگه‌رى راسته‌وخۆی ده‌بێت بۆسه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسی له عێراق، به‌تایبه‌ت ناكۆكییه‌كانى "ئێرانى ئه‌مه‌ریكى"، كاتێك عێراق بووه‌ته چه‌قى ئه‌و ناكۆكى و ململانێیه، جیا له‌وه‌ش هه‌وڵى كاراى ناوخۆیی ئێرانیش بۆ سه‌رخستنى ره‌ئیسى، ئاماژه‌ى زه‌قن بۆ پیشاندانى سیاسه‌تى داهاتووى ئێران له عێراق و ناوچه‌كه، له‌وانه‌ش، دیارترینیان، به‌ئامانج گرتنى بنكه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مه‌ریكایه له عێراق.
یاسرى گوتى: به گه‌یشتنى ره‌ئیسى بۆ كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى ئێران، كۆتایی به په‌یامى به‌ره‌ى چاكسازیخوازه‌كان دێت، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ نیشاندانى هێزو هه‌ژموونی كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌داهاتوودا.
روونیشیكرده‌وه، یه‌كێك له‌و گۆڕانكارییانه‌ى، له عێراق دروست ده‌بێت، به‌هێزتركردنى میلیشیاكانى ناوخۆی عێراقه، به‌تایبه‌ت بۆ كاتى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مان.
له باره‌ى دۆسییه‌ى ناووكى ئێران، چاودێرانی سیاسی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، له‌كاتى رێكه‌وتنى "ئه‌مه‌ریكا و ئێران" ، عێراق به یه‌كجاره‌كى له ژێر چنگى ئێران ده‌رده‌هێنرێت، ئێرانیش بۆ ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌ى ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و عێراق، په‌ناى برد بۆ كاندیدى توندڕه‌وه‌كان.
ك.ب