كه‌مال كه‌ركووكی: ئه‌گه‌ر عێراق به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت له‌كۆتاییدا خۆزگه به گوندێكی كوردستان ده‌خوازێت
K24- هه‌ولێر:
كه‌مال كه‌ركووكی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك – گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی سیاسه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵوێسته دژیه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌رده‌وامی له پڕۆسه‌ی ته‌عریب هه‌یه‌تی، گوتی: پڕۆسه‌ی ته‌عریبكردن له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان زۆر به توندی به‌رده‌وامه.
ئه‌م گوتانه‌ی كه‌ركووكی له‌كاتی میوانداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـدا هاتوون و گوتی: رژێمی پێشوو بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ به‌و هه‌موو ئامێره سه‌ربازیانه‌ی له‌به‌رده‌ستیدا بوون، پڕۆسه‌ی ته‌عریبی به توندوتیژی به‌ڕێوه‌ده‌برد، به‌ڵام دوای خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه بووه هۆی زه‌مینه‌سازی بۆ به‌رده‌وامیدان به ته‌عریب له كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه، ئه‌و پرۆسه‌یه ئێستا به هێمنی به‌رده‌وامه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كه‌سێكی نه‌شیاویان به‌سه‌ر ئیداره‌دانی ئه‌و پارێزگایه‌دا سه‌پاند.
هه‌روه‌ها گوتیشی: به‌داخه‌وه به هاوكاری لایه‌نێكی كوردی، پارێزگاری سه‌پێندراو تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له پۆسته‌كه‌یدا هێڵرایه‌وه و هه‌وڵه‌كان تا ئیستاش به‌رده‌وامن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پارێزگاره كه به وه‌كاله‌ت ئه‌و پۆسته‌ی پێدراوه، بكرێته پارێزگاری هه‌میشه‌یی كه‌ركووك.
جه‌ختیشی كرده‌وه، پارێزگاری سه‌پێندراو ته‌نها خه‌می خۆیه‌تی و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ن، خۆی و كه‌سانی ده‌وروبه‌ری ده‌وڵه‌مه‌ند بكات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیری لای خزمه‌تكردنی كه‌ركووك و خه‌ڵكه‌كه‌ی نییه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵ ده‌دات عه‌ره‌بی زیاتر له شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق هاورده‌ی سنووری پارێزگای كه‌ركووك بكات، بۆ پێكاندنی ئه‌و ئامانجه‌ش هه‌ندێكیان به ناوی ئاواره هێناون له‌و ناوچانه نیشته‌جێكردوون. ئاسانكاریشییان بۆ ده‌كات، تاوه‌كو له سه‌نته‌ری شاره‌كه جێگیر بكرێن و مافی ده‌نگدانیشیان له‌و شاره پێده‌درێت.
وه‌ك ئاماژه‌یشی پێدا، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی باس ده‌كرێت كه له‌باره‌ی ئه‌و شاره كراوه، تا ئیستا ته‌نها له‌سه‌ر كاغه‌زه و ئه‌وانه‌ی له‌و لیژنه‌یه‌دان، هێشتا ئاسته‌نگ دروست ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك ئاسایی نه‌كرێته‌وه.
پرسیار/ له‌كاتێكدا به‌رپرسانی كورد هه‌میشه ده‌لێن كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا ته‌نها بودجه و مووچه نییه، كه‌واته بۆچی فشاره‌كانیان بۆ وه‌ستاندنی پرۆسه‌ی ته‌عریب و رێگریكردن له له‌كارلادانی به‌رپرسانی كورد و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك چڕ ناكه‌نه‌وه؟
كه‌مال كه‌ركووكی گوتیشی: فشاره‌كان بۆ وه‌ستاندنی پرۆسه‌ی ته‌عریب و رێگریكردن له له‌كارلادانی به‌رپرسانی كورد و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك به‌رده‌وامن و هه‌موو هه‌وڵێكیش له‌و پێناوه‌دا دراوه، هه‌موو كاتیش گوتوومانه عێراق له‌به‌رده‌م دوو رێگادایه، یان ده‌بێت پابه‌ندی ده‌ستوور بێت و دۆحه‌كه ئاسایی ده‌كاته‌وه و ئه‌و عه‌سكه‌رتاریه‌ی له‌ناو كه‌ركووك هه‌یه كۆتایی پێ ده‌هێنێت و حه‌شد و سوپا له‌ناو شاره‌كه ده‌چنه ده‌ره‌وه و دۆسیه‌ی ئه‌منی راده‌ستی پۆلیسی ناوخۆ ده‌كرێت و ده‌ره‌وه‌ی شاریش به هه‌ماهه‌نگی له نێوان پێشمه‌رگه و سوپاوه به‌ڕێوه ده‌برێت، یانیش ئه‌وه‌تا وه‌ك ئێستا دیاره، حكومه‌تی به‌غدا به‌ناو حكومه‌ته و هیچ ده‌ستڕۆیشتوو نییه و ناتوانێت هیچ بكات، ته‌نانه‌ت له شاری به‌غداش هه‌ڵده‌كوترێته سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز، به‌ڵام حكومه‌ت هیچی پێ ناكرێت و جۆرێك له پشێوی له عێراق دروست بووه و ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌ڕاوت و ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق خۆزگه به گوندێكی كوردستان ده‌خوازن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات و كار به ئاراسته‌یه‌كی باش بكه‌ن، ئه‌وا له‌وانه‌یه بتوانرێت ئاوه‌دانكردنه‌وه و سه‌قامگیری بۆ عێراق بگه‌ڕێندرێته‌وه.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك – گه‌رمیانی پارتی گوتی: هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو كۆبوونه‌وه، دیدار و گفتوگۆكاندا له‌گه‌ڵ به‌غدا و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق، فۆكه‌سیان خستووه‌ته سه‌ر پرسی كه‌ركووك و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌وان به‌ڵێن ده‌ده‌ن و جێبه‌جێی ناكه‌ن، بۆیه من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام نابێت و جه‌ختیشی كرده‌وه، كورد هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵی خۆی له كه‌ركووك، به‌ڵام هیوادارم ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه به‌ڕێككه‌وتن بێت و به‌ڕێگه‌یه‌كی نه‌خوازراو نه‌بێت و هه‌ر ده‌بێت دۆخی ئه‌و شاره هه‌ر ئاسایی بكرێته‌وه و ناشبێت ته‌عریب بمێنێت.
پرسیار/ زیادكردنی ژماره‌ی عه‌ره‌بی هاورده له ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌نگی كورد هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق له‌و شاره نابێت؟
كه‌مال كه‌ركووك جه‌ختی كرده‌وه، نه‌ك هه‌ر ته‌نیا پرۆسه‌ی ته‌عریب ده‌نگی كورد له‌و شاره كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و یاسایه‌ی به‌م دواییه بۆ دیاریكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و میكانیزمی دابه‌شكردنی كورسییه‌كان به‌سه‌ر رێژه‌ی ده‌نگده‌ران به‌گوێره‌ی سنووری جوگرافیاش دانراوه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر باڵانسی كورد له كه‌ركووك ده‌بێت، كه به داخه‌وه هه‌ندێك له نوێنه‌رانی كوردیش ئاگاداری ئه‌و یاسایه بوون، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر رێژه‌ی كورد له‌و شاره.
پرسیار/ بۆچی كورد له‌و ناوچانه بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی نه‌كرد؟
روونیشیكرده‌وه، ئێمه داوامانكردووه، ئه‌و یاسایه هه‌موار بكرێته‌وه و كه‌ركووك بكرێته یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سته‌مكارییه نه‌مینێت. داواشی له په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا كرد، ده‌نگیان له‌وپێناوه‌دا هه‌ڵبڕن و هه‌وڵه‌كانیان بۆ هه‌موراكردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه بخه‌نه‌گه‌ڕ.
جه‌ختیشی كرده‌وه، داداگی فیدراڵیش له‌م باره‌یه‌وه له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه، یان ئه‌وه‌تا رووی خۆی سپی ده‌كاته‌وه، یانیش ئه‌و كاره ده‌كات، كه له‌گه‌ڵ بنه‌ما و ئیتێكی كاری دادوه‌ری ناگونجێت.
پرسیار/ پارتی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك؟ باره‌گاكانی ده‌كاته‌وه له‌و شاره؟
سه‌باره‌ت به پرسیاره‌كانیش له‌باره‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووك، كه‌مال كه‌ركووكی گوتی: ئێستا پارتی كار بۆ ئه‌وه ده‌كات له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له كه‌ركووك به‌شدار بێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا چاودێری دۆخی كه‌ركووك ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت به چ شێوه‌یه‌ك ئاسایی ده‌كرێته‌وه، له هه‌ر حاڵه‌تێكیشدا بێت پارتی بزانێت سته‌مكارییه‌كان له لووتكه‌دا ده‌مێننه‌وه، بۆی هه‌یه پاشگه‌ز بێته‌وه و ئه‌مه دوا بڕیاری پارتی نییه، بۆیه هیوادارین دادگای فیدراڵ به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه كار له‌سه‌ر ئه‌و تانانه بكات، كه پێشكه‌شی كراون و بڕیارێكی دادپه‌روه‌رانه له‌وباره‌یه‌وه بدات.
هه‌وره‌ها گوتی: ئه‌و تانانه‌ی پێشكه‌ش به دادگای فیدراڵ كراون، تایبه‌تن به‌و نادادپه‌روه‌رییه‌ی كه له یاساكه‌دا هه‌ن، به‌وه‌ی كه بۆ ناوچه كوردییه‌كان هه‌ر كورسییه‌كی په‌رله‌مان به‌رامبه‌ر كراوه به زیاتر له 138 هه‌زار ژماره‌ی دانیشتوان، له‌كاتێكدا بۆ ناوچه عه‌ره‌بییه‌كان نرخی هه‌ر كورسییه‌ك به خوارتر له 100 هه‌زار كه‌س دیاریكراوه، كه له ده‌ستووری عێراقدا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، بۆ هه‌موو ناوچه‌یه‌كی عێراق 100 هه‌زار كه‌س به‌رامبه‌ره بۆ یه‌ك كورسی له په‌رله‌مان.
هه‌روه‌ها گوتی: داواشمان كردووه، دۆخی كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دۆسیه‌كمان پێشكه‌ش كردووه و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌رێم و عێراقیش ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته‌ن و له 4 خاڵ پێكهاتووه، ئه‌وانیش یه‌كه‌م: دۆسیه‌ی سه‌ربازی، كه تایبه‌ته به هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، دووه‌م: دۆسیه‌ی سیاسی، تایبه‌ته به كردنه‌وه‌ی باره‌گا حزبییه‌كان، سێیه‌م: تایبه‌ته به كاری ئیداری و به‌ڕێوه‌به‌رانی كورد بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و چوارم: هیچ له‌مپه‌رێك نه‌خرێته به‌رده‌م.
H.B