کوردستان24 هۆکارەکانی گرانبوونی بەنزین دەخاتەڕوو
K24 - سلێمانی
گرانبوونى نرخى به‌نزین، شوفێرانی له سنوورى سلێمانى نیگه‌رانكردووه و باس له‌وه ده‌كه‌ن توانایان نییه به‌و نرخه به‌نزین بکڕن، کوردستان24، هۆكارەکانی گرانبوونی نرخی بەنزین دەخاتەڕوو، له هه‌مانكاتدا وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كان له هه‌وڵدایە بۆ چاره‌سه‌ركردنى بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین. ئەمە لەکاتێکدایە لە ماوەی چەند رۆژێکدا نرخی یەک لیتر بەنزین 75 دیناری هاتووەتەسەر و ئێستا نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە سەرووی 700 دینارە.
به‌گوێره‌ى به‌دواداچوونه‌كان ده‌ركه‌وت، به‌رزبوونه‌وه‌كه ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به هۆكارێكى دیاریكراو، به‌ڵكو بۆ چه‌ند خاڵێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌وانه به‌رزبوونه‌وه‌ى نه‌وت له بۆرسه‌ى جیهانى یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كان، ئه‌و به‌نزینه‌ى كه له‌وڵاتى ئێرانه‌وه هاورده ده‌كرێت، بۆ نۆرماڵ ته‌نكى له ماوه‌ى ته‌نها 15 رۆژدا له 440 دۆلاره‌وه، به‌رزبووەوته‌وه بۆ 558 دۆلار، گومرگیش له 25 دۆلاره‌وه كراوه به 75 دۆلار، له‌لایه‌كى دیکە به‌رزبوونه‌وه‌ى دۆلار، هێنده‌ى تر نرخى به‌نزینى له‌سه‌ر هاووڵاتییان زیادكردووه.
خاوه‌نى به‌نزینخانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئاماده‌نین قسه له‌سه‌ر به‌نزین بكه‌ن، به‌ڵام باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رزبوونه‌وه‌كه په‌یوه‌ست نییه به ئه‌وانه‌وه، ئه‌وه‌ى گرنگه به‌لایانه‌وه نرخى به‌نزین رێكبخرێت، تاجیاوازى نه‌مێنێت له‌نێوان به‌نزینخانه‌كان له‌ڕووى نرخه‌وه. وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، هه‌وڵه‌كانى چڕكردووه‌ته‌وه، تا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات.
له‌ماوه‌ى ته‌نها چه‌ند رۆژێكدا لیتری بەنزین بڕى 50 بۆ 75 دینارى چووه‌ته سه‌ر، بۆ نموونه هه‌ر لیترێك به‌نزینى نۆرماڵ 700 دینارى تێپه‌ڕاند، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى لاى شوفێران دروستكردووه و داوا ده‌كه‌ن نرخ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى دابه‌زێنرێت، له‌هه‌مانكاتدا جێگر بكرێت.