ئه‌نچیلۆتی چه‌ندان هه‌واڵ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه
کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری نوێی بایرن میونشنی ئەڵمانی رەتیدەکاتەوە هیچ یاریزانێکی یانەکەی رووبکاتە مانچێستەر سیتی ئینگلیزی و ستایشی زینەدین زیدانی راهێنەری ریال مەدریدی ئیسپانیش دەکات و پێیوایە گەیشتنی ریال مەدرید بە فیناڵی چامپیۆنزلیگ چاوەڕواننەکراو نەبووە.
كارلۆ ئه‌نچیلۆتی، راهێنه‌ری ئیتاڵی بایرن میونشن ده‌ڵێت:: كاتێك گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید واژوو كرد، نه‌مده‌زانی چه‌ند له‌وێ ده‌مێنمه‌وه، ساڵێك یان دوو ساڵ، ئه‌وه‌ش بیركردنه‌وه‌ی هه‌موو راهێنه‌رێكه، پێموایه ڤان خالیش به‌و كاته تێ په‌ڕیوه و ئه‌و كارێكی زۆر باشی كرد به‌تایبه‌ت له ساڵی دووه‌می كه توانی جامی فا بباته‌وه دوای ئه‌وه‌ش ده‌توانێت بروات بێ هێچ كێشه‌یه‌ك.
ئه‌نچیلۆتی ده‌شڵێت: زۆریش به جۆش و خرۆشم بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونێكی دیكه له وڵاتێكی جیاواز و زمان و یاریزان و خولێكی جیاواز.
گوتیشی: پێم وانییه هیچ یاریزانێكی بایرن بچێته مانچسته‌رسیتی له ماوه‌ی رابردووش چه‌ندین یاریزان گرێبه‌ستیان نوێ كردووه‌ته‌وه بۆیه شتێكی له‌و جۆره ئه‌سته‌مه.
له باره‌ی ریال مه‌دریدیش، ئه‌نچیلۆتی ده‌ڵێت: گه‌یشتنی ریال مه‌درید بۆ فیناڵی چامپیۆنز لیگ هیچ سوپرایز نییه بۆ زیدان، چونكه من كارم له‌گه‌ڵ زیزۆ كردووه، ئه‌و پیاوه كارێزمایه و هه‌موو شتێكی لێ چاوه‌ڕێ ئه‌كرێت