هه‌راسانكردن له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له عێراق بووه‌ته دیارده‌یه‌كى مه‌ترسیدار
K24 - هه‌ولێر:
هه‌راسانكردن له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له عێراق، بووه‌ته دیارده‌یه‌كى مه‌ترسیدار، خه‌ڵكانێكى زۆر بوونه‌ته قوربانى، لایه‌نه ئه‌منییه‌كانيش هۆشدارى ده‌ده‌ن، به باكگراوندێكى رۆشنبیرى به‌رزه‌وه، روو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكرێت، هه‌موو باس و بابه‌تێكیش ناكرێت له رێگه‌ى تۆڕه جیاوازه‌كان بدركێندرێت.
ره‌غد ناوێكى خوازراوه، كچێكى عێراقیی بیست ساڵانه، له ناوچه‌ى زه‌یوونه‌ى به‌غدا ده‌ژیت، ره‌غد، له ته‌مه‌نى پانزده ساڵییه‌وه ده‌ستیكردووه به به‌كارهێنانى تۆڕه جیاوازه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
ره‌غد، بۆ ماڵپه‌ڕى "ئه‌لحوره" گوتى: هاوڕێیه‌كم له قوتابخانه‌دا هه‌بوو، هه‌موو جۆرێكى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى به‌كار ده‌هێنا، ئه‌و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ كوڕێك دانا، تا ئه‌و ئاسته‌ى ئه‌و كچه له لایه‌ن خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌وه هه‌راسان كرا، داواى بڕێك پاره‌و سێكسیشى لێ‌كرد، تاوه‌كو ئابڕووى بپارێزێت، ئه‌گه‌ر نا، وێنه و ڤیدیۆكانى بڵاو ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها ره‌غد گوتى: رووداوه‌كان به‌خێرایی ته‌شه‌نه‌ى ده‌كرد، تا ماڵباتى هاوڕێكه‌م پێیان زانى، رازیبوون به‌هه‌موو داواكارییه‌كانى ئه‌و كوڕه كه كچه‌كه‌یانى هه‌راسانكردبوو.
ترسی "ئابڕووبردن" واى له ماڵباتى هاوڕێكه‌م كرد، چیتر نه‌یه‌ڵن بچێته لاى هاوڕێكان و قوتابخانه، ته‌نانه‌ت له لایه‌ن ماڵباته‌كه‌یه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنیشى له‌سه‌ر بوو.
له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كچان ئازادییه‌كى زۆریان بۆ ده‌سته‌به‌ربووه، كه له پێشوودا، كه‌ش و هه‌واى له‌م شێوه فه‌راهه‌م نه‌بووه، به‌ڵام زۆربه‌شیان ناتوانن له‌و پیلانگێڕییه‌ى كوڕان رزگاریان بێت، بۆیه به "بزر" ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون، تاوه‌كو هه‌راسان نه‌كرێن.
به پێى ئامارێكى "بانكى نێوده‌وڵه‌تى"، له ساڵى 2003 رێژه‌ى به‌كارهێنانى ئینته‌رنێت له عێراق 0.6% بوو، به‌ڵام بۆ ساڵى 2018، رێژه‌كه بۆ 75% به‌رز بووه‌ته‌وه.
له ئاستى جیهانیش، ژماره‌یه‌كى زۆرى گه‌نجانى كچ و كوڕ، ده‌ستیان ده‌گاته تۆڕه‌كانى ئینته‌رنێت، به به‌راورد له‌گه‌ڵ عێراق، ئاستى توندوتیژییه‌كان له نێوان كچ و كوڕان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئێجگار به‌رزه، هه‌روه‌ك له ژیانى ئاسایی كۆمه‌ڵگه‌ى عێراق، به زه‌قى ده‌بینرێت.
له‌مباره‌یه‌وه، وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، چه‌ندین رووداوى كۆمه‌ڵایه‌تى له عێراق دووباره ده‌بێته‌وه، هۆكاره‌كه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه جیاوازه‌كانه، له به‌رامبه‌ر "ئابڕوونه‌چووندا" ، ماڵباته‌كان بڕێك پاره ده‌ده‌ن به لایه‌نى هه‌راسانكار، یاخود داواى كارى سێكسی له كچان ده‌كرێت، بۆ بڵاو نه‌كردنه‌وه‌ى وێنه‌و ڤیدیۆكانیان.
وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراق راشیگه‌یاند، چه‌ندین تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كراون و دراونه‌ته دادگا، چه‌ندین قوربانیش رزگار كراون، به‌ڵام دیارده‌ى هه‌راسانكردن هێشتا به‌رده‌وامه.
وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراق بڵاویشیكرده‌وه، هه‌فته‌ى رابردوو، له زانكۆیه‌كى پارێزگاى ئه‌نبار، 3 كرده‌ى هه‌راسانكردنیان پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراقدا هاتووه: ئه‌و كه‌سه ویستوویه‌تى 3 قوتابی زانكۆی ئه‌نبار هه‌راسان بكات و هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه و ڤیدیۆكانى كردبوو، له‌به‌رامبه‌ردا داواى سێكس و پاره‌ی كردووه.
خالید ئه‌لمیحنا، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراق گوتى: له ناوچه‌ى ساڵحیه‌ى به‌غدا، گه‌نجێك له رێگه‌ى هه‌ڕه‌شه و هه‌راسانكردن، داواى پاره و سێكسى له كچێك كردبوو، له به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه و ڤیدیۆكان، كه له نێوانیان روویداوه، پۆلیسى نه‌هێشتنى تاوان ده‌ستگیری كرد.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ گوتیشی: رێژه‌ى هه‌راسانكردن زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌شى بڵاوبوونه‌وه‌ى زیاد له پێویستى ئامێره زیره‌كه‌كانه له عێراق، تا ئاستى ئه‌وه‌ى، له رێگه‌ى ئه‌و ئامێرانه‌وه، بازرگان‌یش ده‌كرێت.
رونیشیكرده‌وه، ئه‌و دیارده‌یه، كاریگه‌رى ده‌بێت بۆ سه‌ر ئاسایشى نیشتیمانى، پێویسته وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراق زۆر به توندی رووبه‌ڕووى ئه‌و كه‌سانه ببێته‌وه، كه خه‌ڵك هه‌راسان ده‌كه‌ن، له نێو ئه‌و گرفتانه‌ش، به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى جیابوونه‌وه‌ى خێزانى، كه هۆكاره‌كه‌ى هه‌راسانكردنى كچان و ژنانه له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه.
تا ئێستا ئامارێكى ورد له‌به‌ر ده‌ستدا نیه ، كه چه‌ند كه‌س له عێراق له رێگه‌ى هه‌راسانكردنى ئه‌لیكترۆنى بوونه‌ته قوربانى.
ساره نزار، پسپۆڕێكى ده‌روونناسییه، رایگه‌یاند، زۆربه‌ى قوربانیان روو له ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان ناكه‌ن، ئه‌میش له ترسى "ئابڕوچوون" ، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ماڵباتى ئه‌و قوربانیانه زۆر به توندى رووبه‌ڕووى قوربانییه‌كه ده‌بنه‌وه، یارمه‌تى ناده‌ن تاوه‌كو به شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست رزگارى بكه‌ن.
ئه‌م ده‌رووناسه گوتیشی: دواى رزگاركردنى، قوربانیه‌كه، ده‌بێت شه‌ش مانگ بخرێته ژێر چاره‌سه‌رى ده‌روونى، هه‌روه‌ها چاودێرییه‌كى ورد بكرێت، نه‌وه‌ك په‌نا بۆ خۆكووشتن ببات.
ساره نزار گوتیشى: به‌ر له‌وه‌ى تێبكه‌ون، ده‌بێت به‌رچاو روونى بدرێته خه‌ڵك، پێویسته هۆكاره‌كانى میدیایی بخرێته خزمه‌تى ئه‌و پرسه، ده‌بێت چاودێری هه‌ڵسوكه‌وتى منداڵان بكرێت، هه‌روه‌ها متمانه‌شیان بۆ دروست بكه‌ن، نه‌وه‌ك به‌رده‌وام له ترس و نیگه‌رانى ئه‌و بابه‌ته‌دا ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن.
سه‌رچاوه: الحرة
ك.ب