هه‌ولێر.. دوو برا خوشكه‌كه‌یان و زاواكه‌یان و كه‌سێكی دیكه ده‌ده‌نه به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـه
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری له‌و شاره راگه‌یاند، كه ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان له سێ كه‌س كردووه و دوانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداره.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوای ئەوەی ئەمشەو لە شەقامی 60 مەتری دوو تۆمەتبار، كە بران، لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی دەستڕێژی گوللـە لە خوشكەكەیان و زاواكەیان و كەسێكی تر دەكەن، دەستبەجێ تیمەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداو و دەركەوت كە لە ئەنجامی تەقەكان دوو پیاو بە ناوەكانی (ا. ت. ح) و (ك. ق. ع) گیانیان لە دەست داوە و ئافرەتێكیش بە ناوی (ج. ح. م) زامدار بووە.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، لە ئێستادا تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە شوێنی رووداوەكەن بە مەبەستی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی زیاتر و لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان بڵاو دەكەینەوە.
H.B