سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق: هەرێمی کوردستان نموونەیەکە بۆ سەقامگیری و بووژانەوە لەچاو بەشەکانی دیكه‌ی عێراق
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی  و "ماتیو تولەر" باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و "ماتیو تولەر" باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆک مەسعود بارزانی، ئه‌مڕۆ دووشەممە 21ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021 لە سەلاحەدین پێشوازی لە "ماتیو تولەر" باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و مەترسی و كێشه‌كانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کران.

هەروەها باڵیۆزی ئەمه‌ریکا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە سەرۆک بارزانی گەیاند بۆ شەهیدبوونی ئەو پێشمەرگانەی کە لە ماوەی رابردوودا بە دەستی چەکدارانی پەکەکە شەهیدکران و جەختی لەوە کردەوە بۆ وڵاتەکەی، سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق بایەخ و گرنگی تایبەتی هەیە و هەرێمی کوردستانیش نموونەیەکە بۆ سەقامگیری و بووژانەوە لەچاو بەشەکانی دیكه‌ی عێراق.

سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە
سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە "ماتیو تولەر" باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد

هەر لەو دیدارەدا هەنگاوەکانی یەکخستن و رێکخستنەوەی پێشمەرگە و چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و دانانی ناوەندەکانی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی عێراقی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆر بەرز نرخێندرا.

ئاستی زانکۆکانی هەرێم و هەوڵدان بۆ پێشخستنی زانکۆکانی هەرێم و کاریگەرییان لە داهاتووی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیكه‌ی ئەو کۆبوونەوەیە بوو.