جۆرێكى نوێى هاوسه‌رگيرى له ئێران سه‌ريهه‌ڵداوه
K24 – هه‌ولێر:
له ئێران‌دا جۆرێكى نوێى به‌يه‌كه‌وه‌ژيانى ژن و پياو درووست بووه، كه له ده‌ره‌وه‌ى شه‌رع و ياسادايه و به‌رپرسانى ئێرانيش هۆشدارى ده‌ده‌ن له زيادبوونى حاڵه‌ته‌كانى ئه‌و ره‌فتاره و مه‌ترسى ئه‌وه‌يان هه‌يه ببێته ديارده‌يه‌كى به‌ربڵاو و پێيان كۆنترۆڵ نه‌كرێت.
یەكترمان خۆش دەوێت پێویست ناكات، گرێبەستی شەرعی و یاساییمان ھەبێت، یان ھەتا بەیەكەوە نەژین یەكتر ناناسین، ئەوە پاساوی زۆربەی ئەو كوڕوكچانەیە كەئێستا لەئێراندا بڕیاریانداوە به‌يه‌كه‌وه بژيين.
ژمارەكان دیارنین، بەڵام واقیعەكە ئەوەندە زەقە، كە بەشی كۆمەڵایەتی وەزارەتی ناوخۆ ليژنەیەكی بۆ بەدواداچوون لەپرسی به‌يه‌كه‌وه ژيانى ژنان و پياوان له ده‌ره‌وه‌ى رێسا و عورفى هاوسه‌رگيرى راسپاردووە.
وەزارەتی ناوخۆ بە ھاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی ھەندێك ھۆكاریان بۆ پەرەسەندنی ئەو پرسە باسكردووە، ئەوان دەڵێن 20 ملیۆن كەس لەئێران لەتەمەنی ھاوسەرگیریدان، تەمەنی ھاوسەرگیریش لەئێران 20 بۆ 28 ساڵە، ئێستا 8 ملیۆن كوڕوكچی ئەو تەمەنە، ھاوسەرگیریان نەكردووە، بەرپرسان دەڵێن بەشێك لەوانە لە ئێستادا به‌يه‌كه‌وه له يه‌ك ماڵدا ده‌ژين.
سەرەتا ئەو جۆره نوێيه‌ى به‌يه‌كه‌وه ژيانى كچ و كوڕ لەنێوان قوتابیان بینرا، ئەوانەی لەشاری خۆیان نەبوون، لەشارێكی دیكە بەیەكەوە دەژیان، له‌ناو قوتابيانى زانكۆدا به‌و حاڵه‌ته ده‌وترا هاوسه‌رگيرى سپى، بەڵام مه‌به‌ست له‌و ده‌سته‌واژه‌يه چييه؟ ئەوان گرێبەستی شەرعیان نیە، ھیچ گرێبەستێكی یاسایش ناكەن، خۆیان دەڵێن یەكتریان خۆش دەوێت، گرێبەستی سۆزداریان ھەیە، زۆرجاریش ھاوسەرگیرییەكە كاتییە.
سەرجەم یاساكانی ئێران لەسەر بنەمای شیعەی دوازده ئيمامى داڕێژراوون، ئەو ھاوسەرگیرییە بەپێی یاساكانی ئێران زۆر رەشە، بەڵام ئێستا زۆربووە، ناشاردرێتەوە.
سدیقى وەسمەقی، لێكۆڵەرو شارەزای فیقھی شیعە نيشته‌جێى سوید گوتى: ئەگەر كوڕ و كچێك بڕیاریاندا كە ژیانی ھاوبەشی خۆیان دەستپێبكەن، دەبێ بەر لەھەموو شتێك خەسارە كۆمەڵایەتییەكانی كەم بكەینەوە، ئەوان بڕیاریانداوە، دەسەڵات دەبێت یاسایەكی بۆ دابنێت، بەڵام نەك ئەو یاسایانەی كەخۆیان لێی ھەڵاتوون، یاسایەك كە مافیان بپارێزێت.
ئێستا جگە لەھاوسەرگیری شەرعی و یاسایی یان ھاوسەرگیری باوی كۆمەڵگه، ھاوسەرگیرییەكی كاتی ھەیە، كە یاسا‌و شەرعی شیعە بەناوی سیغە رێگەی پێداوە، ھاوسەرگیری سپیش ھەیە، كە لایەنگرانی لەدەرەوەی عورف و شەرع و یاسا رەواییان پێداوە، دیاریش نیە، كامیان لەئەنجامدا خۆیان بەسەر واقیعەكەدا دەسەپێنن.
به گوێره‌ى هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ى زانيارى رێژەی ئه‌و جۆره هاوسه‌رگيرييه كه له ده‌ره‌وه‌ى ياسا و بنه‌ماكانى شه‌ريعه‌ت و نه‌ريتى باوى كۆمه‌ڵگه‌يه لە ئێران زیادیكردووە، بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆش رایانگەیاندووە كە لێژنەیەكیان بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە پێكھێناوە.