قه‌ره‌جه‌كانى رۆما ئه‌ڵمانه‌كان جینۆسایدیان ده‌كه‌ن فه‌ره‌نسییه‌كانیش ده‌یانچه‌وسێننه‌وه
K24- هه‌ولێر:
دووباره باس و خواسیان نوێبووه‌ته‌وه، جاران شێوه‌یان جوانتر بوو، ژنه‌كان خه‌ریكى خۆجوانكردنن، كه‌ره‌ڤانه‌كانیش بوون به ماڵه‌كانیان، ئه‌م شار و ئه‌و شار ده‌كه‌ن، له‌هه‌ر وڵاتێك، به‌ناوێكه‌وه بانگ ده‌كرێن، ئه‌وانیش قه‌ره‌جه‌كانن.
قه‌ره‌جه‌كانى رۆما، ره‌چه‌ڵه‌كیان بۆ قه‌وقازییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وان له سه‌ده‌ى چوارده‌هه‌م، له هیندستانه‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا هاتن، خاوه‌ن كلتوورێكى ده‌وڵه‌مه‌ندن، له‌هه‌ر كوێیەک بن، په‌یڕه‌ودارى ئاینى ئه‌و شوێنه ده‌كه‌ن، له‌نێویشیاندا كریستیان و موسڵمان هەن، وه‌ك قه‌ره‌جه‌كانى فه‌ڵه‌ستین و عێراق.
قه‌ره‌جه‌كانى رۆما، به‌هۆی تۆخى پێستییانه‌وه له قه‌ره‌جه‌كانى دیكه‌ى جیهان جیاكراونه‌ته‌وه، له ئه‌وروپا وا بڵاو بووه‌وه، قه‌ره‌جه‌كانى رۆما مرۆڤى نامۆن، ناڕوونن، چیرۆكى سه‌یر له‌باره‌یانه‌وه ده‌گێڕنه‌وه، به‌ر له‌وه‌ى شارێك جێبێڵن، دزى و تاوان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
له‌پێناو مانه‌وه‌یان، به‌رده‌وام له شارێكه‌وه بۆ شارێكى دیكه كۆچ ده‌كه‌ن و تێكه‌ڵى هیچ پێكهاته‌یه‌كى دیكه نابن.
قه‌ره‌جه‌كانى رۆما، خاوه‌نى یه‌ك زمانن، ئه‌ویش زمانى "رۆمنییه"، كه به ره‌سه‌ن بۆ دیالێكتى "سنسكریتی" ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها ئاوێته‌ى زمانه‌كانى هیندی، به‌نجابی، ئوردى و به‌نگالیه.
ئه‌وان به شێوه‌ى گرووپ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، كه یه‌كێك له نێویاندا سه‌ركردایەتی گرووپه‌كه ده‌كات، پرس و ڕاو بڕیارى كۆتایی لاى ئه‌وه، گرنگى زۆریش به پته‌وكردنی خێزانه‌كانیان ده‌ده‌ن، له‌ته‌مه‌نى زۆر بچو‌وكدا پڕۆسه‌ى هاوسه‌رگیری ئەنجام دەدەن، ئافره‌ته قه‌ره‌جه‌كانى رۆما، حه‌زیان له به‌كارهێنانى زێڕ و زیو و جوانكارییه.
ئه‌وان تێكه‌ڵى كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌وروپایی نابن، له‌سه‌ده‌كانى پێشوودا، بۆ ده‌ركردنیان له وڵاتانى ئه‌وروپا، كۆمه‌ڵێك بڕیار له دژیان ده‌رچوو.
له ساڵى 1493 له شاری میلانۆ شاربه‌ده‌ر كران، له سه‌ده‌ى شانزده‌هه‌میش فه‌ره‌نسا بڕیارى ده‌ركردنى دان، هه‌ریه‌ك له وڵاتانى (به‌ریتانیا، سوید، ئیسپانیا، پورتوگال،پۆڵه‌ندا و لیتوانیا)، بڕیاریاندا، قه‌ره‌جه‌كان له وڵاتانى خۆیان ده‌ربكه‌ن.
قه‌ره‌جه‌كانى رۆما بچووكترین پێكهاته‌ى چه‌وساوه‌ى كیشوه‌ری ئه‌وروپان، به‌پێى ئاماره‌كانى یونیسێف، ژماره‌یان له ئه‌وروپا ده‌گاته 15ملیۆن قه‌ره‌ج، كه به رێژه‌ى 70%، له كووچه و كۆڵانه هه‌ژارنشینه‌كانى ئه‌وروپا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، زۆرینه‌ى منداڵه‌كانیشیان له قوتابخانه ناخوێنن.
قه‌ره‌جه‌كان، یه‌كێكن له‌و پێكهاتانه‌ى كه به هه‌ڕه‌مه‌كى لە جیهان بڵاون، وه‌ك میوانێكى ئێسك قورسیش لێیان ده‌ڕوانن، چونكه ئه‌وان شێوازى ژیانكردنیان نامۆیه، وێنایه‌كى ناشرینیش بۆ قه‌ره‌جه‌كان دروستكراوه، بۆیه له نێو كۆمه‌ڵگه‌كانى جیهان جێگایان نابێته‌وه.
چیكییه‌كان رقیان له قه‌ره‌جه، ئه‌وان به دز و بێكار و درۆزن وێناكراون، بۆیه‌ش له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌كانه‌وه تووشى چه‌وساندنه‌وه ده‌بنه‌وه.
تۆماس فیتاڵى، زاناى كۆمه‌ڵناسی، له ناوه‌ندى توێژینه‌وه‌ى به‌راوردكاری سیاسه‌تى ئه‌وروپا، ده‌رباره‌ى قه‌ره‌جه‌كان گوتى: ئەوان منداڵ ده‌ڕفێنن، بۆیه‌ش خێزانە ئه‌وروپییەکان، منداڵه‌كانیان به هاتنى قه‌ره‌ج ده‌ترسێنن، تا ئه‌و ئاسته‌ى ڤیكتۆر هۆگۆ، له رۆمانى "به‌رزاییه‌كانى رۆته‌ردام" باس له منداڵێك ده‌كات، كه قه‌ره‌جه‌كان رفاندوویانه و به‌خێویانكردووه.
له‌سه‌رده‌مى تازه‌ش، له ساڵى(1933)، نازییه‌كان و هیتله‌ر، ده‌ستیانکرد به له‌ناوبردن و جینۆسایدكردنیانى 30 هه‌زار قه‌ره‌ج.
له‌سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى كریستیانه‌كانیش، بەر لە سه‌دان ساڵ، زانكۆی "تۆبنگن رۆبه‌رت ریته‌ر" ئه‌وه‌ى راگه‌یاند، قه‌ره‌جه‌كان خانه‌ى تاوان و خراپه‌كاریان تێدا به‌رجه‌سته‌یه، ده‌بێت له‌ناوببرێن.
ك.ب
سەرچاوە: ساسە پۆست