له بواری داهێنانه پزیشكییه‌كاندا ره‌چاوی یه‌كسانی ژن و پیاو نه‌كراوه
K24 - هه‌ولێر:
ریم كونینیگ، مامۆستا له زانكۆى هارڤارد، به چه‌ند قۆناغێك بۆ توێژینه‌وه‌یه‌كى به ماوه‌ى 3 ساڵ ئاماده كردووه، له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، خۆی و ژنه‌كه‌ى به‌كار هێناوه، كاتێك هاوژینه‌كه‌ى تووشى نه‌خۆشییه‌كى ده‌گمه‌ن ده‌بێته‌وه.
كونینگ، بۆ ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند، دواى منداڵبوونى هاوژینه‌كه‌ى، تووشى به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن بووه.
ناوبراو گوتى: هاوژینه‌كه‌م له پڕ تووشى ئه‌و نه‌خۆشییه بوو، نه‌خۆشییه‌كه‌ى ئێجگار مه‌ترسیدار بوو، ده‌بوایه چاره‌سه‌ری "مه‌گنیسیۆم"ى بۆ بكرێت، كه چاره‌سه‌رییه‌كى ئازاربه‌خشه، بۆ ئه‌وه‌ى په‌ستانى خوێنى داببه‌زێت.
راشیگه‌یاند، من و هاوژینه‌كه‌م تووشى نائومێدى بووین، چونكه پیاوان تا ئێستا ئامێرێكى وایان دروست نه‌كردووه، تاوه‌كو بارودۆخ و پێكهاته‌ى له‌شى ژنانیش له‌به‌رچاو بگرن.
له‌ساڵى 1976ه‌وه تاوه‌كو 2010، به له‌به‌رچاوگرتنى دۆخى ژن، توێژینه‌وه‌یه‌ك له ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدرا، دواتر ناو و جۆرى توێژینه‌وه‌كه له گۆڤارى "ساینس" بڵاو كرایه‌وه، باس له‌وه ده‌كات، ژنان ئه‌و چاره‌سه‌ریانه به‌كار ناهێنن، كه كێشه‌ى دیكه‌ى ته‌ندروستیان بۆ دروست ده‌كات، بۆیه تا ئێستا ژنان نه‌یاتوانیووه چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ له‌شى خۆیان دروست بكه‌ن.
كوینگ، روونیشیكرده‌وه، هه‌موو ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى، كه ئه‌نجامدراون، یاخود بۆ هه‌ر بوارێكى دیكه توێژینه‌وه كرابێت، ئافره‌تانى له‌نێودا نه‌بووه.
له ئه‌مه‌ریكاش له 27% كارمه‌نده‌كانى تایبه‌ت به زانسته‌كانى ته‌كنه‌لۆژیا، بیركارى و ئه‌ندازیارى، له ریزى ئافره‌تانن، واته رێژه‌یه‌كی ئێجگار كه‌مه، بۆیه به‌رهه‌مه‌كانى داهاتوو خزمه‌ت به پێداویستییه‌كانى ژنان ناكات.
فیونا موراى، له په‌یمانگه‌ى ماساچووستس، خه‌ریكى توێژینه‌وه‌یه‌ك بوو، له‌باره‌ى ئه‌و پسپۆڕیانه‌ى، كه له شوێنه پێویسته‌كان ده‌بێت هه‌بێت و پێویسته، بۆ پاراستنى ته‌ندروستى مرۆڤ هه‌بێت.
خاتوو باتریشیا بات، له‌ساڵى 1988 ئامێرێكى تایبه‌تى داهێنا، بۆ لابردنى ئاوى سپى چاو به شێوه‌ى "تیشك"، كه خزمه‌تێكى باشى به ئافره‌تان گه‌یاندووه، جاران نه‌یانده‌توانى بچنه ژێر بارى نه‌شته‌رگه‌رى قورس، پیاوانیش سوودیان له‌م ئامێره وه‌رگرتووه.
له كۆتاییدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌وكاته‌ى كه بوار نادرێت ژنان داهێنان ئه‌نجامبده‌ن، ره‌نگه كاریگه‌رى هه‌بێت بۆ سه‌ر دۆخى ئابوورى، هه‌موو ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ى كه دروست ده‌كرێن، زیانیبه‌خش ده‌بێت بۆ ژنان.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
له عه‌ره‌بییه‌وه: ك.ب