نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق گه‌یشته كه‌ربه‌لا
K24 – هه‌ولێر:
جینین پلاسخارت، نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق، گه‌یشته كه‌ربه‌لا، سه‌ردانى ماڵى شه‌هید ئیهاب ئه‌لوه‌زنى كرد، رایگه‌یاند، یوونامى له‌ئاست تاوانه‌كان بێده‌نگ نابێت، ده‌یگه‌ینێته لاى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى.
پلاسخارت، نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق، سه‌ردانى ماڵى شه‌هید ئیهاب ئه‌لوه‌زنى كرد، كه رۆڵێكى كاریگه‌رى هه‌بوو، له رێكخستنى خۆپیشاندانه‌كان، له (9 /مایو/ ئایارى 2021)، له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه كوژرا.
نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، گوتى: ئێمه بۆ گه‌یاندنى پرسه هاتووین، بابه‌تى دادوه‌ریی و لێپرسینه‌وه، دوو پره‌نسیپى گرنگن لاى ئێمه، تاوه‌كو پاڵپشتى له كارایی دادگاكان بكه‌ین و یاسا له‌عێراق سه‌روه‌ر بێت.
روونیشیكرده‌وه، ئێمه بێده‌نگ نابین له‌و شتانه‌ى كه رووده‌دەن، به‌دواى راستییه‌كانیشدا ده‌گه‌ڕێن، بۆ دیاریكردنى تاوانباران و بكوژانى ئیهاب ئه‌لوەزنى.
ماڵباتى ئیهاب، داوایان له پلاسخارت كرد، ده‌نگیان بگه‌ینێته لاى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، تاوه‌كو تاوانباران ئاشكرا بكرێن و به سزاى خۆیان بگه‌ن.
ک.ب