باخان ئازاد: له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن چووبوومه هه‌ولێر
K24- هه‌ولێر:
باخان ئازاد، ئه‌و پزیشكه‌ی ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له سلێمانی ده‌ستگیركرا، ئه‌مڕۆ له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پێشتر به‌هۆی ئاشكراكردنی ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له كه‌رتی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه و به‌و هۆیه‌وه ئه‌و شاره‌ی به‌ره‌و هه‌ولێر جێهێشتبوو و دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانی، له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا قسه له‌باره‌ی كه‌یسه‌كه‌ی ده‌كات و دۆخ و واقعی راسته‌قینه‌ی ئه‌و دوو شاره ده‌خاته‌ڕوو.
باخان ئازاد گوتی: "بۆچی هیچ كه‌سێك به‌ده‌م كه‌یسه‌كه‌ی منه‌وه نه‌هات و هیچ كه‌سێكیش قسه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه نه‌كرد؟"، به‌سه‌ڕسوڕمانه‌وه پرسیاری ئه‌وه‌شی كرد، كه "سلێمانی به شاری رۆشنبیری ناسراوه، رۆژانه ته‌قه‌ی تێدا ده‌كرێت و خه‌ڵك ده‌كوژرێت، له‌ولا كه‌سێك خنكا و له‌ملاش كه‌سێك سه‌ربڕا! ژیانی ئێمه له‌وشاره وه‌ك سیناریۆی فیلمه‌كانی تێكساس و چیرۆكی كێشه سنوورییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیكۆ وایه".
گوتیشی: مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی رۆژنامه‌نووس هه‌یه، هه‌ر كاتێك راپۆرتێك بكات و له به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌ن هه‌ژموونه‌كاندا نه‌بێت، ده‌كوژرێت، بۆیه ده‌بێت هه‌موو رۆژنامه‌نووسان به ته‌واوی ره‌نگه جیاوازه‌كان بۆ له‌مه‌ودوا یه‌كده‌نگ بن بۆ ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵی و لابردنی په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو كه‌سانه‌ی پێگه‌ی حزبی و حكومی خۆیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت له دژی خه‌ڵكی بێده‌سه‌ڵات به‌كارده‌هێنن.
ئه‌و پزیشكه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چۆن ده‌بێت پزیشكێك كه سوێندی یاسایی خواردووه، فێڵ له نه‌خۆش بكات! یان درۆی له‌گه‌ڵدا بكات.
جه‌ختیشی كرده‌وه، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت لێكجیابكه‌نه‌وه و رێگری له زیاتر دۆشین و داچۆڕینی گیرفانی نه‌خۆش بكه‌ن، له‌كاتێكدا نه‌خۆش خۆی پێویستی به هاوكارییه.
هه‌وره‌ها دووپاتیكرده‌وه، ئێمه به هاوكاری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ر به حزبه جیاوازه‌كانن به‌بێ جیاوازی به‌رده‌وام ده‌بین و شانازییان پێوه ده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به هۆكاری جێهێشتنی سلێمانی به‌ره‌و هه‌ولێر، دكتۆر باخان ئاشكرای كرد، له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن رووی له شاری هه‌ولێر كردبوو و گوتیشی: كاتێك من چووم بۆ هه‌ولێر، هه‌موو داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانم ئاگاداركرده‌وه، هه‌ر له ئۆفیسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كونسوڵخانه‌ی وڵاتان، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، وه‌زاره‌ته‌كانی داد و ته‌ندروستی، بگره تا ده‌گاته ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ئێمه په‌یامی خۆمان گه‌یاند و شرۆڤه‌ی واقعه‌كه‌مان كرد، به‌وه‌ی كه ئه‌وان ئێمه‌یان تۆمه‌تبار كردووه و تۆمه‌تی بێبنه‌مایان خستووه‌ته پاڵمان.
له وه‌ڵامی پرسیاریكیش له‌وه‌ی ئاخۆ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سلێمانی، هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه؟ دكتۆر باخان گوتی: ئێستا حه‌ز ده‌كه‌م بكوژرێم، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ریسوا ببن، ئه‌وه‌ش بزانرێت، كه كۆمه‌ڵه كه‌سانێك له‌ناو ئه‌و حزبانه كه هیچ خه‌باتێكیان نه‌كردووه و به "ماستاوچییه‌تی و كاسه‌لێسی" هاتوونه‌ته پێشه‌وه، ده‌بێت رووی راسته‌قینه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه له‌لای حزبه‌كانیاشیان ئاشكرا بكرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، پێویسته بۆ له‌مه‌ودوا رێگه‌نه‌درێت هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر حیسابی كه‌سانی دیكه بچنه پێشه‌وه.
H.B