له ئه‌ڵمانیا كه‌سێك به چه‌قو 3 كه‌سی كوشت و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شی بریندار كرد
K24- هه‌ولێر:
لە شارێكی ئەڵمانیا کەسێك بە چەقۆ هێرشى كرده سەر خەڵك و له ئه‌نجامدا 3 کەس كوژرا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون و كه‌سی هێرشبه‌ریش ده‌ستگیركرا.
وەزارەتی ناوخۆ هەرێمی باڤاری رایگەیاند: رووداوەکە لە شاری ورزبێرگی سه‌ر به‌و هه‌رێمه روویداوە و كه‌سی هێرشبه‌ر به‌ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی وڵاتێكی عه‌ره‌بییه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیان، هێرشه‌كه له‌لایه‌ن گەنجێکی سۆماڵییه‌وه ئه‌نجامدراوه و بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر خەڵکی و تا ئێستا 3 کەس بەهۆی ئه‌و هێرشه گیانیان لەدەستداوە و چەند کەسێکی دیکەش بریندارن.
دوای ئه‌و رووداوه و ده‌ستگیركردنی كه‌سی هێرشبه‌ریش، لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە رایگه‌یاند: گه‌نجه هێرشبه‌ره‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه و له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه كه نەخۆشی دەروونی هەیە.
H.B