گواستنهوهی ئهم گۆڵپارێزه به لێشاو رهخنه و ناڕهزایی بهدوای خۆیدا هێنا
گواستنەوەی ئالێکس کۆرداز بۆ ریزەکانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا کاردانەوەیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.
یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا گرێبەستێکی لەگەڵ ئالێکس کۆرداز گۆڵپارێزی 38 ساڵانی پێشووی یانەی کرۆتۆنێ واژۆ کردووە و وەرزی داهاتوو وەکو گۆڵپارێزی سێیەم لە ریزەکانی ئەو یانەیە یاری دەکات، بەڵام ئەو گۆڵپارێزە بەهۆی ئەوەی ئالودەی خواردنەوە کحولیەکانە، بۆیە کاردانەوەیەکی زۆر لەسەر گواستنەوەی دروست بووە، بەجۆرێک رۆژنامەنوسێکی نزیک لەو یانەیە ئاشکرای کردووە، ئەو گۆڵپارێزە پێشتر لە ساڵی 2006 سێجار بەهۆی لێخورینی ئۆتۆمبێل بەسەرخۆشی دەستگیر کراوە و تاوەکو ئێستاش ئەو خواردنەوانە هەر بەکار دێنیت.
ئالێكس كاردۆز سهرهتای ژیانی پیشهگهری و یاریكردنی له یانهی ئینتهر میلان له نێوان ساڵانی 2002 تا 2006 دهستپێكرد، پاشان یاریی بۆ یانهكانی سپێزیا، لوگانۆ، سیتادێلا، پارما و كڕۆتۆنی كردووه، دوای 14 ساڵ جارێكی دیكه گهڕایهوه ئینتهر میلان.