هه‌ولێر.. کۆنفرانسێکی زانستی لەبارەی مەترسییەکانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بەڕێوەچوو
K24 – هەولێر
مەترسیەکانی ماددەی ھۆشبەر لەسەر تاکی کورد تا دێت زیاتر دەبێت و بە سەدان کەس لە چاکسازییەکانی ھەرێمدا حکومدراون، لەسەر بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان.
لەچوار چێوەی رۆژی جیھانی بەرەنگاربونەوەی مادەی ھۆشبەر، کۆنفرانسێکی زانستی لەسەر مەترسییەکانی ئەو ماددانە بەڕێوەچوو، وەزیری تەندروستی ئاشکرای دەکات، کە ئەنجومەنێک بەپێی یاساکە دروستکراوە و لە نزیکترین کاتدا سەنتەری شیاندنەوەی بەکارھێنەرانی ماددەی ھۆشبەر دادەمەزرێت.
به‌شداربووانی كۆنفرانسه‌كه باس لە مەترسییەکانی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر لەناو کۆمەڵگا دەکەن، پێشیان وایە خەریکە مەترسییەکە دەگاتە بەر دەرگای ھەموو ماڵێک.
وەزیری تەندروستی ئاشکرای دەکات، لە رووی تەندروستییەوە ئەنجومەنێکیان بەپێی یاساکە دروستکردووە، بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا سەنتەرەکانی شیاندنەوە بۆ ئالوودەبووانی ماددەی ھۆشبەر دروستبکرێت.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی گوتی: "ئه‌وانه‌ی مادده‌ی هۆشه‌به‌ریان به‌كارهێناوه، پێویستیان به شیاندنه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش دوو هه‌نگاومان گرتووه‌ته‌به‌ر، كه هه‌نگاوی یه‌كه‌م سه‌نته‌رێكی چاره‌سه‌رییه، هه‌نگاوی دووه‌م سه‌نته‌رێكی راهێنانه‌وه‌یه، كه شیاندنه‌وه‌ی ئالووده‌بووان ره‌نگه ماوه‌ی چه‌ندین مانگ و ساڵ بووێت، تا ببێته‌وه تاكێكی كۆمه‌ڵگه، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كار له ماوه‌ی 2 ساڵدا ئه‌و سه‌نته‌ره درووست ده‌كرێت".
رێکخراوێکی ھۆشیاری بۆ رووبەڕوبوونەوەی ماددەی ھۆشبەر ئامارەکان بە مەترسی وەسف دەکات و پێوایە گەورەترین گرفت ئەوەیە کە بازرگانیکردن بە ماددەکە بووه‌تە شەڕێکی سیاسی وڵاتانی ئیقلیمی لەگەڵ هاووڵاتیانی کوردستان.
سەرمەند بەرزنجی، کارگێڕی رێکخراوی ھۆشیاری دژ بە ماددەی ھۆشبەر گوتی: "ساڵی 2006 كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان دامه‌زراوه، كه 30 كه‌س له‌و ساڵه‌دا ده‌ستگیركراون، ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین به ساڵه‌كانی 2019 و 2020 نزیكه‌ی 3 هه‌زار كه‌س به تۆمه‌تی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ژماره‌كه له هه‌ڵكشانه و مه‌ترسییه‌كی جددی له‌به‌ر ده‌رگای ماڵه‌كانمانه".
بەپێی ئەو ئامارەی لە چاکسازیەکانی ھەرێمی کوردستان لە بەردەستدایە، 850 سزادراوی ماددەی ھۆشبەر، کە بازرگان و بەکارھێنەرن لە چاکسازییەکانن، لەو ژمارەیە 385 سزادراو بازرگانیان بە ماددەی ھۆشبەرکردووە، لەو ژمارەیەش 5 ئافرەتی بازرگانی مادەی ھۆشبەری تێدایە، 420 سزادراویش بەکارھێنەری ماددە ھۆشبەرەکانن، کە 14یان ئافرەتن.
د.ی