وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ریتانیا به‌هۆی ماچێكه‌وه‌ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌

وێنه‌ و گرته‌كانی بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ و داوای لێبوردن له‌ سه‌رۆك وه‌زیران و خه‌ڵكی به‌ریتانیا ده‌كات
مات هانكۆك، وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ریتانیا و جیلا كۆلادانجیلۆ، یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی
مات هانكۆك، وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ریتانیا و جیلا كۆلادانجیلۆ، یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی

K24- هه‌ولێر:

مات هانکۆك، وەزیری تەندروستی بەریتانیا بەهۆی ماچێکەوە کە رێکارە تەندروستیەکانی دژی کۆرۆنای شکاندووە، دەستی لەکارکێشایەوە.

مات هانکۆك، وەزیری تەندروستی بەریتانیا لەگەڵ یەکێك له‌ یاریدەدەرەکانی پەیوەندی سێکسی هەبووە. دوای ئەوەی وێنەکەی بڵاوبووەتەوە کاتێك ماچی یەکتر دەکەن و رێکارەکانی خۆپارێزی لەدژی کۆرۆنای شکاندووە، بەو هۆیەوە دەستی لەکارکێشایەوە.

وەزیری تەندروستی بەریتانیا کەسی یەکەمی وڵاتەکەی بوو لە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، دەبوو لە هەمووان زیاتر پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی بێت، بەڵام وەك خۆی گوتی: داوای لێبوردن دەکەم کە رێکارەکانم شکاندووە و بەو هۆیەوە دەست لەکاردەکێشمەوە.

لە 6ی مانگی رابردووەوه‌ وێنەی هانکۆك لەگەڵ ئەو یاریدەدەرەی بڵاوبووەتەوە، کاتێك ماچی دەکات، بەهۆی فشارەکانەوە 26ی حوزەیران دەستی لەکارکێشایەوە.

وەزیری تەندروستی بەریتانیا گوتی: لە سەردەمی کۆرۆنا کاری باشمان کردووە و ئێستاش دەمەوێت ئەو کاتەی هەمە بۆ خێزان و منداڵەکانم تەرخان بکەم.

لە نامەی دەست لەکارکێشانەوەکەیدا داوای لێبوردن لە بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیران و خەڵکی بەریتانیاش دەکات.

لە ناوەرۆکی نامەی دەست لەکارکێشانەوەكه‌ی وەزیری تەندروستی بەریتانیادا هاتووە: خەڵکی بەریتانیا قوربانی زۆریانداوە و بە پێشێلکردنی رێکار و رێنماییە تەندروستیەکان ئەوانمان بێ ئومێد کرد.

H.B