3 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا رووبه‌ڕووی پێبژاردن كرانه‌وه
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
لیژنه‌ی ئادابی پیشه‌یی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، رۆژی 26ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021 رایگه‌یاند، داوای سزادان و پێبژاردنی 3 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كۆمارییه‌كانیان كردووه به بڕی 500 دۆلار، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه مانگی رابردوو ره‌تیانكردووه‌ته‌وه ماسك ببه‌ستن له‌ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
به‌پێی راپۆرتێكی گۆڤاری "فۆربیس"، هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مه‌ریكا، براین ماست (كۆماری له فلۆریدا) و ماریان میلر میكس (كۆماری له ئایوا) و بیس ڤان دوین (كۆماری له ته‌كساس) 500 دۆلار له مووچه‌كانیان بڕدراوه، دوای ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له مانگی رابردوو به‌بێ ماسك ده‌ركه‌وتوون.
"ماست" و "ڤان دوین" داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یان كردووه به‌رامبه‌ر ئه‌و غرامه‌یه‌ی كه كراون، به‌ڵام "میلر میكس" تا ئێستا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌بووه.
ئه‌و سێ ئه‌ندامه‌ی نوێنه‌رانی سه‌ر به كۆمارییه‌كان و هاوڕێكانی دیكه‌یان له حزبی كۆماری به‌رده‌وامن له ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌ستنی ماسك له دوای ئه‌وه‌ی (سه‌نته‌ری كۆنترۆڵی نه‌خۆشییه‌كان) ئه‌و رێنماییه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه رێگه به‌و كه‌سانه ده‌درێت كه به‌بێ ماسك هاتووچۆ بكه‌ن ئه‌گه‌ر ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتبێت.
به‌پێی راپۆرتێكی "فۆكس نیوز"، ڤان دوین له داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی كه "ماسك ئێستا بووه به بڕیار و هه‌ڵوێستی سیاسی" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه "نانسی پێڵوسی" سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌بێ ماسك له هه‌مان رۆژدا به كۆشكی سپی-دا هاتووچۆی كردووه و گفتوگۆی توندی كردووه له‌گه‌ڵ میدیا، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سزابدرێت. "دوین" گوتی: "داواكردنی به‌ستنی ماسك پێشێلكردنی مافه به‌پێی ئه‌و رێنماییه‌ی (سه‌نته‌ری كۆنترۆڵی نه‌خۆشییه‌كان) داویه‌تی".
هه‌روه‌ها "ڤان دوین" و "ماست" گفتوگۆی ئه‌وه‌یان كردووه، كه پێبژاردنیان پێشێلكردنی بڕگه‌ی 27 ی هه‌مواركراوه كه داواده‌كات هه‌ڵبژاردنی رێوشوێنه‌كان به ره‌زامه‌ندی بێت پێش ئه‌وه‌ی كه كۆنگرێس ده‌ستكاری مووچه‌ی ئه‌ندامان بكات.
گۆڤاری "فۆریس" په‌یوه‌ندی كردووه به هه‌ردوو ئه‌ندامه ناڕازییه‌كه، "ماست" به گۆڤاره‌كه‌ی گوتووه لیژنه‌ی ئادابی پیشه‌یی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شانۆگه‌رییه‌كی پێكه‌نیناوی حزبی خستووه‌ته‌ڕوو كه "نانسی پێڵوسی" سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رۆڵی تێدا ده‌گێڕێت به ره‌تكردنه‌وه‌ی پێبژاردنی ئه‌ندامێكی دیموكرات و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه له‌سه‌ر 3 ئه‌ندامی كۆمارییه‌كان.
نزیكه‌ی 12 ئه‌ندامی كۆماری له نێویاندا "ماست" و "میلر" و "ڤان دوین"، مانگی رابردوو هه‌رایان نایه‌وه، له‌نێو هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رامبه‌ر به‌ستنی ماسك. ئه‌وان ره‌تیانكرده‌وه ماسك ببه‌ستن. له‌كاتێكدا ژماره‌یه‌ك له دیموكراته‌كان داوای ئه‌وه‌یان كردووه پێداچوونه‌وه بكرێت به داواكه‌یاندا.
نانسی پێلوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به "سی ئێن ئێن"ی راگه‌یاند، كه ئه‌وان یاسا و رێسایه‌كی جێگیریان هه‌یه، كه هه‌موو ئه‌ندامان ڤاكسین وه‌رگرن. به‌ڵام ئه‌م داوایه‌ی دره‌نگ وه‌خت به‌رزكرده‌وه.
به‌پێی داتاكانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تا 11ی حوزه‌یران/ یۆنیوی 2021، كه 85%ی ئه‌ندامان ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه.
ده‌شێت له رۆژانی دواتردا لیژنه‌ی ئادابی پیشه‌یی چه‌ند بڕیارێكی دیكه ده‌ربكات، كه ئه‌ویش پێبژاردنی هه‌ریه‌ك له "مارجۆری تایلۆر" (ئه‌ندامی نوێنه‌رانی كۆماری له ویلایه‌تی كه‌نتاكی) و تۆماس ماسی (كۆماری له ویلایه‌تی كه‌نتاكی) و راڵڤ نۆرمان (له ویلایه‌تی ساوس كارۆلاینا) كه به‌بێ ماسك به‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا هاتووچۆیان كردووه ئه‌ویش رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له براین ماست (كۆماری له فلۆریدا) و ماریان میلر میكس (كۆماری له ئایوا) و بیس ڤان دوین (كۆماری له ته‌كساس) به‌بێ ماسك هاتووچۆیان كرد.
به‌پێی یاسایه‌كی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامان، ماسك ببه‌ستن له‌ناو هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و بینای كاپیتۆڵ، ته‌نیا له‌و كاته‌دا نه‌بێت كه له‌به‌رده‌م مایكی گفتوگۆدان.
به‌پێی یاساكه هه‌ركه‌س ئه‌مه ره‌تكاته‌وه به بڕی 500 دۆلار سزا ده‌درێت، خۆ ئه‌گه‌ر بۆ جاری دووه‌م دووباره ره‌تیكرده‌وه ماسك ببه‌ستێت ئه‌وه ئه‌و پێبژاردنه ده‌بێته 2 هه‌زار و 500 دۆلار.
د.ی