به ڤیدیۆ.. بۆ رزگاركردنی شاهه‌نگه‌كه‌یان دوو رۆژ دوای ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌ون
K24 - هه‌ولێر:
له رووداوێكی ده‌گمه‌ندا، نزیكه‌ی 20 هه‌زار هه‌نگ به مه‌به‌ستی ئازادكردنی شاهه‌نگه‌كه‌یان، بۆ دوو رۆژی له دوای یه‌ك، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئۆتۆمبێلێك.
دوای ئه‌وه‌ی كارۆل هوارس، له یه‌كێك له ژێرزه‌مینه‌كانی ناوه‌ڕاستی هاڤه‌ر فۆردۆستی رۆژئاوای وێڵز ئۆتۆمبێله‌كه‌ی راده‌گرێت، شاهه‌نگێك ده‌چێته ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی و گیرده‌خوات.
كاتێك هوارسی ته‌مه‌ن 65 ساڵ، ده‌گاته‌وه به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی و له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی داده‌به‌زێت، ده‌بینێت زیاتر له 20 هه‌نگ، دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان داپۆشیوه، كه له جۆری میتسۆبیشی ئاوتلانده‌ره و هه‌وڵی ئازادكردنی شاهه‌نگه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
دواتر تیمێكی سێ كه‌شی شاره‌زا، توانییان هه‌نگه‌كان بخه‌نه ناو سندووقێك و له ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بكه‌نه‌وه.
سه‌ره‌ڕای كۆكردنه‌وه‌ی هه‌نگه‌كان، به‌ڵام بابه‌ته‌كه لێره‌دا كۆتایی نه‌هات، بۆ رۆژی دواتر به هه‌مان شێوه هه‌نگه‌كان هێرشییان كرده‌وه سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه و هه‌مان شوێنییان داپۆشیوه، بۆیه جارێكی دیكه تیمه‌كه هات و هه‌نگه‌كانییان خسته‌وه سندووقه‌كه.
رۆجه‌ر بێرنز، شاره‌زا له هه‌نگ گوتی: "پێده‌چێت شاهه‌نگه‌كه به مه‌به‌ستی خواردنی شیرینی چووبێته ناو ئۆتۆمبێله‌كه و دواتر نه‌یتوانیوه بگه‌ڕێته‌وه و له جامی دواوه گیری خواردووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "به خێرایی هه‌نگه‌كانم خسته ناو كارتۆنێك و له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌م دانا، له‌و ماوه كورته‌دا 15-20 هه‌نگ پێیان وه‌دام".
رۆجه‌ر له باره‌ی ئه‌و رووداوه ده‌ڵێت: "له ژیانمدا له‌وه‌ته‌ی له‌و بواره كارده‌كه‌م، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رووداوی له‌و جۆره‌م نه‌بینیوه كه هه‌نگه‌كان دوو رۆژی له دوای یه‌ك هه‌وڵی رزگاركردنی شاهه‌نگه‌كه‌یان بده‌ن".
سه‌رچاوه: هافینگتۆن پۆست - RT