به‌فه‌رمی.. مۆرینیۆ بووه راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی وه‌رگرتنی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری نوێی یانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن خۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالیه‌وه راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌كه‌ی یانه ئینگلیزیه‌كه هاتووه" یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد رایده‌گه‌یه‌نێت خۆزێ مۆرینیۆ بۆ وه‌رزی 2016-2017 به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌كه ده‌بێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه " مۆرینیۆ واژووی له‌سه‌ر گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ كرد، له‌گه‌ڵ بژارده‌ی به‌رده‌وام بوونی تا ساڵی 2020 به لایه‌نی كه‌مه‌وه".