مۆرینیۆ داوا له مانچێسته‌ر یونایتد ده‌كات ده‌ستبه‌رداری دوو یاریزان ببن
تۆڕی سكای سپۆڕتی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه خۆزێ مۆرینیۆی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد داوای له كارگێری یانه‌كه‌ی كردووه ده‌ستبه‌رداری هه‌ریه‌كه له خوان ماتا و دالێی بلیند ببن.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه میدیاكانی ئیسپانیا له رۆژی رابردوو رایانگه‌یاند بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت سوود له‌و دۆخه‌ی ماتا وه‌ربگرێت و له ماوه‌ی داهاتاوو بیباته ریزه‌كانی.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه بارسێلۆنا به وردی چاودێری دۆخی خوان ماتا ده‌كات و به‌تایبه‌ت دوای په‌یوه‌ندیكردنی مۆرینیۆ به یانه‌كه، چونكه ئه‌و كاته‌ی راهێنه‌ری چێڵسی بوو ده‌ستبه‌رداری یاریزانه ئیسپانیه‌كه بوو ره‌نگه هه‌مان سیناریۆ دووباره بكاته‌وه.