په‌نتاگۆن له‌سه‌ر وێنه‌ی ڕاوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی هاته‌ده‌نگ
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی ڕاوێژكاره‌كانیان هاته ده‌نگ.
هه‌ولێر - K24
پیته‌ر كوك گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌شداریكردنی ڕاوێژكاره سه‌ربازییه‌كانیان له‌عێراق و سوریا نهێنی یه و هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی جێگه و شوێنی چالاكییه‌كانیان ئاشكرا ناكه‌ن.
كوك ته‌ئكیدیكرده‌وه كه ڕاوێژكاره سه‌ربازییه‌كانیان هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن له‌شه‌ڕی دژی داعش.