سه‌ركرده‌یه‌كی "سه‌رایا سه‌لام" له به‌غدا كوژرا
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ركرده‌یه‌كی "سه‌رایا سه‌لام" له گه‌ڕه‌كی "ریساله"ی ناوچه‌ی به‌یاعی به‌غدا دوای ده‌ستگیركردنی، ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی لێكرا و كوژرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای كرد، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو، له گه‌ڕه‌كی "ریساله" له ناوچه‌ی "به‌یاع"ی به‌غدا ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان له "نوسه‌یر ئه‌بو درع محه‌مه‌داوی"ی سه‌ركرده‌ی سه‌رایا سه‌لام كرد.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "مه‌حه‌مه‌داوی" له كاتژمێر 12ی شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن هێزی به‌رانگاربوونه‌وه‌ی تاوان ده‌ستگیر كراوه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی چووه‌ته ناو ئۆتۆمبێلی هێزه ئه‌منییه‌كه، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان له‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كردووه.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا حكومه‌ت به فه‌رمی باسی كوژرانی "نوسه‌یر محه‌مه‌داوی" نه‌كردووه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هێزه ئه‌منییه‌كان ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه، به‌مه‌به‌ستی پشكنین و لێكۆڵنه‌وه.
نه‌وسه‌یر محه‌مه‌داوی، پێشتر له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كرابوو، له‌كاتێكدا یه‌كێك بووه له سه‌ركرده‌كانی "سه‌رایا سه‌لام"، كه باڵی سه‌ربازی ره‌وتی سه‌دره، كه "موقته‌دا سه‌در" رێبه‌رایه‌تی ده‌كات، به‌ڵام تا ئێستا هه‌واڵی كوژرانی له‌لایه‌ن ره‌وته‌كه‌وه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
د.ی