وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل گەیشتە ئه‌بو زه‌بی
K24- هه‌ولێر:
یائیر لابید، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل، گه‌یشته ئه‌بو زه‌بی، له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د سایغ، وه‌زیرى ده‌وڵه‌ته‌وه پێشوازیلێكرا.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، یه‌كه‌مین جاره به‌رپرسێكى باڵاى ئیسرائیل به‌م شێوه فه‌رمییه سه‌ردانى ئیمارات ده‌كات، له‌مباره‌وه لابید له تویته‌ره‌كه‌ى خۆی رایگه‌یاند: "سوپاس بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه".
لابید راشیگه‌یاند: "دواى (30) ساڵ له كارى دیپلۆماسی، ئێمه مێژوو دروست ده‌كه‌ین، شانازییه بۆ من كه نوێنه‌رایه‌تى وڵاته‌كه‌م ده‌كه‌م بۆ ئیمارات، كاتێك ئاڵاى (شین و سپى) وڵاته‌كه‌م له فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌بو زه‌بی بینى، دڵخۆشبووم"
مه‌به‌ستى سه‌ردانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل، بۆ كردنه‌وه‌ى باڵوێزخانه‌ى ئیسرائیله له ئه‌بو زه‌بی، لابید چاویشی كه‌وت به شێخ عه‌بدوڵڵاى كوڕى زاید، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیمارات.
جیا لەوەش، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، چاوى ده‌كه‌وێت به ره‌وه‌ندى یه‌هوود له ئیمارات، كه په‌یوه‌ندییه‌كى پته‌ویان هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى عیبری له‌ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریان هه‌بووه له ئاسایی كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات.
چاوه‌ڕێش ده‌كرێت، ئیسرائیل، په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له به‌حره‌ین و سوودان و مه‌غریب، ئاسایی بكاته‌وه، كه له‌سه‌رده‌مى دۆناڵد تره‌مپه‌وه، په‌یوه‌ندى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئیمارات ئاسایی بووه‌ته‌وه، وێڕاى ئاڵوگۆڕى ئابوورى، گه‌شتى فڕۆكه‌وانیش راسته‌وخۆ له نێوانیاندا ئاسایی بووه‌ته‌وه.
ک.ب