نۆكه‌ندی ئیسته‌نبۆڵ پێشهاته‌كانی كه‌شتیوانی ده‌خاته خزمه‌ت ئه‌نكه‌ره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له ساڵى 2011، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، پڕۆژه‌ى بڕین و لەتکردنی ده‌ریاى مه‌ڕمه‌ڕه‌ی، وه‌ك بیرۆكه خسته به‌رده‌م راى گشتى جیهانى، تاوەکو بگات به ده‌ریاى ره‌ش، پڕۆژه‌كه به خه‌یاڵى و سه‌رشێتانه وه‌سف ده‌كرا، دواى (10) ساڵ ئه‌ردۆغان به‌ردی بناغه‌ی دانا و بڕیاری داوه جێبه‌جێی بكات. سێرگى ڤاڵچینكۆ، له رۆژنامه‌ى "مۆسكۆڤسكى كومسۆمولیتس" وتارێكى ده‌رباره‌ى ئه‌م پڕۆژه بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه:
له توركیا پڕۆژه‌یه‌كى زه‌به‌لاح به ناوى "نۆكه‌ندى ئیسته‌نبۆڵ"، كرایه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى توێژینه‌وه، له وڵاتانى رۆژهه‌ڵات و ئاسیاى ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند، له‌كاتى ته‌واوبوونى پڕۆژه‌ى نۆكه‌ندى ئیسته‌نبۆڵ، به پێى رێكه‌وتنى مۆنترۆ، كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانى توركیا، هاوتاى کەشتیەکانی وڵاتانى كه‌ناراوى ده‌ریاى ره‌ش (بولگاریا، جۆرجیا، رووسیا، رۆمانیا، توركیا و ئۆكرانیا) له بۆسفۆڕه‌وه، به‌ره‌و ده‌ریاى ره‌ش ده‌په‌ڕنه‌وه.
رێكه‌وتنى مۆنترۆ (پێش 85 ساڵ له سویسرا واژوو كراوه)، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ده‌بێت به ماوه‌ى (10) رۆژ، كه‌شتی وڵاتانى كه‌ناراوى ده‌ریاى ره‌ش، تێبپه‌ڕن.
له‌و شاره گه‌شتیارییه‌ى سویسرا، بیر له‌وه نه‌كراوه‌ته‌وه، دواى ئه‌و هه‌موو ساڵه، سه‌ركرده‌یه‌كى تورك دێت، ده‌ریا له ناوه‌ڕاسته‌وه له‌ت ده‌كات، ئه‌ردۆغان له ساڵى 2011، ئه‌م پڕۆژه‌ى راگه‌یاند، كه به پڕۆژه‌یه‌كى خه‌یاڵاوى و سه‌رشێتى ناوزه‌د كرا و دواى 10 ساڵیش ده‌ست به جێبه‌جێكردنی كرا.
دواى به‌كارخستنى ئه‌م نۆكه‌نده، كاروباره‌كان له ره‌گ و ریشه‌وه گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت، توركیا رێگه به‌و كه‌شتیانه ده‌دات، كه خۆی ده‌یه‌وێت تێبپه‌ڕن، سه‌رۆكى توركیا پێشتر رایگه‌یاندبوو، ئه‌م پڕۆژه‌یه له دژى رووسیا ئه‌نجامدراوه و تا هه‌تایش بۆ خزمه‌تى ئه‌نكه‌ره ده‌بێت.
سەرچاوە: روسیا الیوم
ک.ب