کێشەی کارەبا چارەسەر کرا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، (350 تا 400) مێگاوات كاره‌با، بۆ تۆڕى نیشتیمانى گه‌ڕایه‌وه.
وه‌زاره‌تى كاره‌با له‌لاپه‌ڕه‌ى فه‌رمی خۆی، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك رایگەیاند، كێشه‌ى په‌ستانى گازى سروشتى له وێستگه‌ى خورمه‌ڵه چاره‌سه‌ر كرا، له‌به‌رامبه‌ردا به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى كاره‌با زیاد ده‌كرێت.
راشیگه‌یاند، ئه‌م هه‌وڵه‌ى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى كاره‌با و سامانه سروشتییه‌كان، كاریگه‌رى راسته‌وخۆی ده‌بێت به‌سه‌ر ئاساییبوونه‌وه‌ى كاره‌با.
له رۆژانى رابردوودا، دۆخى كاره‌با، به‌تایبه‌ت له وه‌رزى گه‌رمادا، خراپ ببوو، تیمه‌كانى وه‌زاره‌تى كاره‌با و سامانه سروشتییه‌كان خه‌ریكبوون بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه ته‌كنیكییه‌كان، سەرەنجام کێشەکە چارەسەر کرا.
ک.ب