یواكیم لۆڤ گله‌یی له دوو یاریزانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ده‌كات
هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند دوای 55 ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار توانی له قۆناخی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان شكست به ئه‌ڵمانیا بێهێنت و بگاته قۆناخی هه‌شتی یۆرۆی 2020، له دوای یارییه‌كه‌ش یواكیم لۆڤی راهێنه‌ری ئه‌ڵمانیا گله‌یی له دوو یاریزانی تیپه‌كه‌ی كرد.
هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند له نێو یاریگه‌ی وێمبڵی له له‌نده‌ن رووبه‌ڕووی ئه‌ڵمانیا بووه‌وه و یارییه‌كه‌ی به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر برده‌وه و گۆڵه‌كانیش له لایه‌ن ستێرلینگ و هاری كه‌ین تۆماركران، ئینگلاند یارییه‌كه‌ی برده‌وه و تۆڵه‌ی مۆندیالی 2010 و یۆرۆی 1996ـی له ئه‌ڵمانیا كرده‌وه و گه‌یشته قۆناخی چاره‌كی كۆتایی یۆرۆی 2020.
ئه‌م یارییه دوایین یاری یواكیم لۆڤ بوو وه‌كو راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا، بۆیه له دوای یارییه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ماڵئاوایی له تیپه‌كه‌ی كرد و له باره‌ی یارییه‌كه‌ش وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
یواكیم لۆڤ گوتی: پێشبینیمان ده‌كرد هه‌لی زۆر له یارییه‌كه نه‌ڕه‌خسێت، هه‌رواش بوو، له رووی تاكتیكه‌وه ئینگڵاند توانی سوود له ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌ربگرێت و به ئاسانی گۆڵیان لێكردین.
لۆڤ ده‌شڵێت: تیپه‌كه‌م هه‌موو شتێكی كرد هه‌موو كارته‌كانمان له‌م یارییه دانا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین كاریگه‌ریمان زۆر نه‌بوو هێشتا یاریزانه‌كانم پێویستیان به پێگه‌یشتنه له هه‌موو روویه‌كه‌وه پێویسته له رووی یاریكردنی به‌كۆمه‌ڵیش پێشبكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو ببن، به درێژایی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه یاریزانه‌كانم هه‌وڵی زۆریان ده‌دا و به قورسی هه‌وڵیان ده‌دا به‌ڵام كاریگه‌ریمان زۆر نه‌بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ش سزادراین و ده‌ركراین.
لۆڤ گوتیشی: به‌داخه‌وه موله‌ر و ڤێرنه‌ر نه‌یانتوانی سوود له ده‌رفه‌ته‌كان وه‌ربگرن، ئه‌وان منیان نا‌ئومێد كرد، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا شایسته‌ی ئه‌وه بوو له پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌رده‌وام بێت، چونكه شایسته‌ی ئه‌وه بووین له كێبڕكێییه‌كه‌دا بمێنینه‌وه.