هاووڵاتیه‌كی كورد له كه‌ركووك له نۆره‌ی به‌نزین كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له نۆره‌ی به‌نزین له شاری كه‌ركووك، هاووڵاتییه‌كی كورد كوژرا.
رووداوه‌كه له یه‌كێك له به‌نزیخانه حكومییه‌كانی گه‌ڕه‌كی ئیسكانی شاره‌كه روویداوه و به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه پێشمه‌رگه بووه، به‌رپرسانی ئه‌منی شاره‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نن، هۆكاره‌كه نۆره‌ی به‌نزین نه‌بووه، به‌ڵكو كێشه‌یه‌كی پێشووتری كۆمه‌ڵایه‌تی بووه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، رووداوه‌كه له به‌نزینخانه‌ی 7ی نیسان بووه، ئه‌و كه‌سه‌ى ته‌قه‌شى لێكراوه، پێشمه‌رگه بووه، ناوبراو له نۆره‌ی به‌نزین بووه ئه‌و كاته‌ی ته‌قه‌كه‌ره‌كه به‌وێدا تێپه‌ڕیوه، له ئۆتۆمبێله‌كه‌ى دابه‌زیوه و ته‌قه‌ی لێكردووه و كوشتوویه‌تی.
په‌یامنێری كوردستان 24 روونیكرده‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیانكردووه به لێكۆڵینه‌وه، سەرەتا ده‌ركه‌وتووه كێشه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تى بووه.
گووتیشى: "سه‌ره‌ڕاى بوونی هێزێكى زۆر له‌م ناوچه‌یه، ته‌قه‌كه‌ره‌كه رایكردووه و شوێنی رووداوه‌كه‌ی جێهێشتووه".
دواى روواوه‌كه‌ش، به‌نزیخانه‌كه به‌ته‌واوى داخرا، هیچ ئۆتۆمبێلێك رێگه‌ى پێ‌نادرێت بچێته ژووره‌وه، کە بڕیار وابوو به‌نزیخانه‌كان، له شارى كه‌ركووك تا كاتژمێر 12 شه‌و به كراوه‌یی بمێننه‌وه.
فۆتۆ: سۆران کامەران
ك.ب