لە سلێمانی لێکۆڵینەوە لەبارەی فرۆشتنی ئاوی زێراب دەکرێت
K24 - سلێمانی
به مه‌به‌ستى رێگریكردن له دووباره بوونه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كانى فرۆشتنى ئاوى زیراب، به نرخى ئاوى خواردنه‌وه به هاووڵاتییان، چه‌ند لیژنه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى پێكهێنرا و ده‌ستیان به‌دواداچوون كردووه تا بگه‌نه ئه‌و راستیه‌ى، كه ئایه ئاوى زیراب به‌كارهێنراوه؟، بە مەبەستی ده‌ستگیر کردنی ئەو کەسانەی كه ژیان و گیانى هاووڵاتییان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
لە سلێمانی دەنگۆی ئەوە هەیە كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو و وشكبوونى زۆر‌ێک له بیره‌كان وایكردووه په‌نا بۆ ئاوى زیراب ببرێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌موو خاوه‌نى تانكه‌ره‌كانه‌وه نا، به‌ڵكو چه‌ند كه‌سێك كه هێشتا نه‌دزۆراونه‌ته‌وه.
ئه‌كره‌م شه‌ریف، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى ته‌ندروستى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئێمە چاوپۆشی لە کەس ناکەین، ئەم بابەتە پەیوەندی بە تەندروستی و ژیان و ژینگەی خەڵکی سلێمانییەوە هەیە
لیژنه‌ى ته‌ندروستى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ى گه‌ر ئه‌و حاڵه‌تانه راست بێت ئه‌وه جێگاى مه‌ترسیه، له‌گه‌ڵ به‌دواداچوونه‌كانیان داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ن هاوكاریان بن بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه.
لەمەودوا چاودێرى سه‌ر بیره‌كانى ئاو و خاوه‌نى تانكه‌ره‌كان، له شوێنه جیاوازه‌كانى سلێمانى چڕده‌كرێنه‌وه، ئه‌وه‌ى سه‌رپێچى بكا، جگه له سزادانى مادی، رووبه‌ڕووى دادگاش ده‌كرێته‌وه.