هه‌شت چه‌كدارى ئه‌فغانى له سووريا كوژران
K24 – هه‌ولێر:
هه‌شت چه‌كدارى ئەفغانی ئەندامی سوپای پاسداران لە شەڕی سووریا كوژران و تەرمەكانیان لە ئێران بە خاكسپێردرا.
ئه‌و هه‌شت چه‌كداره ئەفغانييه ئەندامی یەكەی فاتمیونی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بوون كە لە شەڕی سووریادا كوژرابوون لە شاری مەشھەدی ئێران بە خاكسپێردران.
یەكەی فاتمیون لەو پەنابەرە ئەفغانیانە پێكھاتووە كە لە ئێران‌دا دەژین و لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بۆ پشتیوانی لە سوپای سووریا دەنێردرێن بۆ سووریا.
پێشتریش رێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ رایگەیاندبوو كە ئێران، لەماوەی سێ ساڵی شەڕ لە سووریا، ھەزاران پەنابەری ئەفغانی ناردووه‌تە بەرەكانی شەڕ لە سووریا.
بەڵام ئێران دەڵێت، بوونی ئەو ھێزانەی ئێمە لە سووریا بۆ پاراستنی مەزارگەی شیعەكانە لەو وڵاتەدا.