به‌رگری شارستانی هه‌ولێر ورده‌كاری له‌باره‌ی مردنی شۆفێری تانكه‌رێكی به‌نزین له‌ناو تانكه‌ره‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو
K24- هه‌ولێر:
رائید سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر ورده‌كاری له‌باره‌ی مردنی ئه‌و شۆفێره‌ی له‌سه‌ر رێگه‌ی مه‌خموور له‌ناو تانكه‌ره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدابوو، بۆ كوردستان24 ئاشكرا ده‌كات و گوتی: شۆفێره‌كه خه‌ڵكی سه‌ید سادقه.
گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر گوتیشی: كاتێك شۆفێره‌كه له ده‌ره‌وه بووه و كه‌سوكاری ئه‌و شۆفێره له 29ی مانگی رابردووه‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه كردووه، به‌ڵام ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی داخراو بووه، تا كاتژمێر 11:30 خوله‌كی شه‌وی رابردوو هیچ سۆراخێكیان نه‌زانیوه، دواتر تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له بوونی تانكه‌ری ئه‌و شۆفێره له‌سه‌ر رێگه‌ی مه‌خموور له سنووری ناحیه‌ی شه‌مامك ئاگادار كراونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش ده‌ستبه‌جێ چوونه‌ته شوێنه‌كه و له‌كاتی پشكنین ته‌رمی شۆفێره‌كه‌یان له‌ناو تانكه‌ره‌كه دۆزیوه‌ته‌وه و تیمه‌كانیان ده‌ستبه‌جێ ته‌رمه‌كه‌یان هێناوه‌ته ده‌ره‌وه.
هه‌وره‌ها گوتی: دوای ده‌رهێنانی ته‌رمی ئه‌و شۆفێره له تانكه‌ره‌كه، ره‌وانه‌ی پزیشكی داد كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری مردنه‌كه‌ی بزانرێت و دۆسیه‌كه‌شی راده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی شه‌مامك كراوه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا كه له په‌یجی تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه، نه‌قیب به‌رزۆ واحید، ئه‌فسه‌ر له هۆبه‌ی رزگاركردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له‌كاتی ده‌رهێنانی ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییه له‌ناو تانكه‌ره‌كه رایگه‌یاند، تانكه‌ره‌كه تایبه‌ته به گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی، به‌ڵام هیچ سووته‌مه‌نییه‌ك له‌ناو تانكه‌ره‌كه‌دا نه‌بووه.
H.B