ئەنجومەنی وەزیران دوو ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری بۆ دەڤەری راپەرین دابین دەکات
K24 – هەولێر
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا دوو ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری ئەمبوڵانس بۆ دەڤەری راپەرین دابین بکات.
بەگوێرەی نووسراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کە وێنەیەکی دەست کوردستان24 کەوتووە،و واژۆی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی بەسەرەوەیە، ئەنجومەنی وەزیران لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا بە دابینکردنی دوو ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری ئەمبوڵانس بۆ دەڤەری راپەرین، قەزای پشدەر بۆ (نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ).