سلێمانی.. لە سنووری گاپیڵۆن ئاگرێکی فراوان کەوتەوە
K24 - ههولێر:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگهیاند، بەهۆکارێکی نادیار لە سنووری گوندی (باییزاوا)ی سەر بە ناحیەی گاپیڵۆن ئاگرێکی فراوان کەوتەوە، دوای ئەوەی پێیان راگەیاندرا، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی گاپیڵۆن گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە و بە هاوکاری و هەماهەنگی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ و ئاگرکوژێنەوەی قەزای ماوەت و چوارتا و دانیشوانی سنورەکە دوای هەوڵ و ماندوونێکی زۆر توانیان ئاگرەکە کۆنرۆڵ بکەن.
بهگوێرهی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاماژهی بهوه كرد، زیانی ئاگرەکە مەزەندە دەکرێت نزیکەی (80) دۆنم پوش و پاوان سووتابێت، هەروەها (10) سەر مانگای هاووڵاتیانی ناوچهكه لەناوچوون و (30) مانگای دیكهش بەهۆی ئاگرەکەوە سووتان و بریندار بوون، ههزار و 500 جوچکەی کێڵگەی پەلەوەر لەناوچوون.
ئاماژهی بهوهش كرد، هەوڵ و ماندوونی کارمەندانی پۆلیسی دارستان و ئاگرکوژێنەوە بەرز دەنرخێنین، کە جگە لە کوژاندنەوە و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە توانیان رێگری لە سووتان و لەناوچوونی زیاتر لە (200) سەر مانگای هاووڵاتیان بكهن.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی داوا لە هاووڵاتیانی ناوچهكه دەكات، لەم وەرزەدا لە دەشت و کێوەکاندا بە وریایەوە مامەڵە بکەن و پاشماوەی ئاگر لەدوای خۆیان بەجێ نەهێڵن.
د.ی