گه‌رما كاره‌ساتی به‌سه‌ر كه‌نه‌دا هێنا
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ویلایه‌تی بریتش كۆڵۆمبیا له رۆژئاوای كه‌نه‌دا رایانگه‌یاند، 719 كه‌س به هۆی گه‌رماوه مردن، ئاماژبان به‌وه كرد، شه‌پۆڵی گه‌رماكه ناسرووشتییه و پێشتر ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی گه‌رمای وانه‌بووه‌ته‌وه.
لیزا بۆنێت، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پزیشكی یاسایی له ویلایه‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتی: "ئه‌و زانیارییانه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه، پێمانوایه ئه‌و شه‌پۆڵه گه‌رمییه‌ی له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، هۆكارێكی سه‌ره‌كی مردنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی خه‌ڵكه".
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، 486 حاڵه‌تی مردن له‌و ویلایه‌ته تۆمار كرا، ئه‌و گه‌رمایه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌ووه، دوو به‌رابه‌ری گه‌رمای پێشووه به‌راورد له ساڵانی پێشوو.
به‌گوێره‌ی لێدوانی ده‌سه‌ڵاتداران، زۆربه‌ی قوربانیان كه‌سانی به‌ته‌مه‌نن، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وانه‌ی به هۆی گه‌رماكه مردووه، به‌ته‌نیا ده‌ژیان، هه‌واگۆڕكێ له ماڵه‌كانیان نه‌بووه.
خزمه‌تگوزاری كه‌شوهه‌وا ویلایه‌ته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو تۆمار كراوه، كه 49.5 پله‌ی سیلیزی بووه.
سه‌رچاوه: RT
د.ی